ھەولێر
ئەمڕۆ دووشەممە 2ی کانوونی یەکەم، سێیەم کۆنفرانسی وزەی ھەرێمی کوردستان بە بەشداری سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی، وەزیری وزەی تورکیا تانەر یڵدز، نوێنەری پێشووی ئەمریکا لە بەغدا زاڵمای خەلیلزاد، وەزیری سەرچاوە سروشتییەکانی ھەرێمی کوردستان ئاشتی ھەوارمی و ژمارەیەکی زۆر لە نوێنەری کۆمپانیا نەوتییەکانی جیھان، سێیەمین کۆنفرانسی وزە دەستیپێکرد.
لە سەرەتای ئەو کۆنفرانسەدا سرودی نیشتمانی عێراق و دواتریش سرودی نیشتمانی ھەرێمی کوردستان پێشکەشکران.
دواتر بە پێشکەش کردنی چەندین پەیام و گوتار کۆنفرانسەکە دەستی بە کارەکانی کرد.