بەغدا
وەزیری وزە و سامانە سروشتییەکانی تورکیا تانەر یڵدز، لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی ھاوبەشدا لەگەڵ حوسێن شەھرستانی جێگری سەرۆکوەزیرانی عێراق و بەرپرسی کاروباری وزە رایگەیاند: بۆ چارەسەری کێشەی گواستنەوەی نەوتی عێراق بە خاکی تورکیادا، کۆمیتەیەکی سێ قۆڵی لەنێوان تورکیا، ھەرێمی کوردستان و عێراق دروست دەکرێ.
ھەروەھا حوسێن شەھرستانی جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق لەو کۆنگرە رۆژنامەوانییەکە گوتی:" لەگەڵ تورکیا رێککەوتووین بەبێ رەزامەندیی حکومەتی عێراق، نەوتی عێراق نەبرێتە دەرەوە. ھەروەھا ئەو رێککەوتنانەی لەگەڵ تورکیامان ئەنجامداوە بە مەرامی بازرگانی و وەبەرھێنانی گەورەیەو سوودی زۆری بۆ ھەردوولا ھەیە."