Hemn Baban
15 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 16 نیسان 2019
ھەولێر - AA
وەزیری پلاندانان لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، عەلی سندی رایگەیاند "عێراق و ھەرێمی کوردستان کێشەی نەبوونی سیستەمێکی دامەزراوەیان ھەیە بۆ چاودێریکردنی گۆڕانکارییەکان لە پێویستییەکانی کاردا".
عەلی سندی لە وتارێکدا لە سەروبەندی راگەیاندنی رووپێویییەک لەبارەی بازاڕی کار و شیکردنەوەی کارامییەکان لە عێراق بەھەرێمی کوردستانیشەوە گوتی: "رێژەی بێکاری لە ھەرێمی کوردستان لە پێش شەڕی داعش واتە پێش ساڵی ٢٠١٤ بریتیی بوو لە ٦،٥ لەسەد، ئەو رێژەیە لەساڵی ٢٠١٥ گەیشتە نزیکەی ١٣،٥ لەسەد، ھەروەھا خۆشبەختانە لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٧ەوە بۆ رێژەی ٢،٢ لەسەد دابەزی، ھەردوو وەزارەتی پلاندانان لە ھەرێمی کوردستان و عێراق لەگەڵ رێکخراوی یونیسکۆ رێککەوتوون بۆ ئەوەی ھەڵسەنگاندنی بازاڕی کار بە مەبەستی بەدەستھێنانی ریشاندەر و ئەو توانا و لێھاتووییانەی ھەن لە رێگەی سوود وەرگرتن لە توانای مرۆیی ئەو بۆشاییەی لە بازاڕی کاردا ھەیە پڕ بکرێتەوە".
سندی کە بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە وەزیرانی حکوومەتی ھەرێم و بەرپرسانی رێکخراوە بیانییەکان و کۆنسولی چەند وڵاتێک ئەو قسانەی کرد و ئاژانسی ئانادۆڵو قسەکانی دەگواستەوە، ھەروەھا گوتیشی: "ئێستا کێشەمان ھەیە لە عێراق و ھەرێمی کوردستان لەبارەی نەبوونی سیستەمێکی دامەزراوەیی بۆ چاودێریکردنی گۆڕانکارییەکان لە پێویستییەکانی کاردا لە رووی ھێزی کار یان بەرنامەیەکی تۆکمە بۆ دابینکردنی شارەزایی داواکراو".