Emre Gürkan Abay
27 نیسان 2023•نوێکردنەوە: 27 نیسان 2023
مۆسکۆ - AA
جێگری سەرۆکوەزیرانی رووسیا، ئەلێکساندر نۆڤاک ئاماژەی بە هاسەنگبوونی بازاڕەکانی نەوت دا و رایگەیاند، کەمکردنەوەی زیاتری نەوت لە ئۆپیک پڵەس کە لە وڵاتانی ئەندام لە رێکخراوی هەناردەکاری نەوت (ئۆپیک) و ژمارەیەک لە وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوتی دەرەوەی ئەو رێکخراوە پێک دێت، بە پێویست نابینێت.
نۆڤاک لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنووسان رایگەیاند کە پێشبینی دەکەن ئەمساڵ، رووسیا ٥١٥ ملیۆن تۆن نەوت بەرهەم بهێنێت بەمەش بەراورد بە ساڵی رابردوو، بەرهەمهێنان ٢٠ ملیۆن تۆن کەم دەکات.
جێگری سەرۆکوەزیرانی رووسیا ئاماژەی بە هاسەنگبوونی بازاڕەکانی نەوت دا و گوتی: "پێموایە ئەگەر بڕیارەکەی رووسیا بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنان و ئەو کەمکردنەوەیەی کە لە وڵاتانی دیکە بینیومانە لەبەرچاو بگرین، ئێستا بازاڕ هاوسەنگ بووە، هەروەها بەکاربردن دەست بە زیادبوون دەکات".
ئەلێکساندر نۆڤاک لە وەڵامی پرسیارێکدا کە 'ئایا بەهۆی دابەزینی نرخی نەوتەوە، کەمکردنەوەی زیاتری نەوت لە ئۆپیک پڵەس بە پێویست دەبینن؟'، گوتی: "بێگومان نا. ئێمە مانگی رابردوو بوو کە بڕیارمان دا و ئەو بڕیارە لەلایەن وڵاتانی ئەندام لە مانگی ئایارەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە".