رۆژی یه‌ك شه‌ممه 29ی كانوونی یه‌كه‌م، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی دا، نه‌ورۆز مه‌ولود به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی فەرمانگەی وه‌به‌رهێنانی هه‌ولێر كاره‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ی خسته‌ڕوو.
نه‌ورۆز رایگه‌یاند: "سه‌رمایه‌ی وه‌به‌رهێنان له پارێزگای هه‌ولێر ئه‌مساڵ گەیشتۆتە پێنج ملیار و 600 ملیۆن دۆلار. له هەریەکە لە سێكته‌ره‌كانی بیناسازیی. كشتوكاڵ. گه‌شتیاریی. و بواره‌كانی دیکە. به‌ڵام له كه‌رتی نیشته‌جێبوون هیچ وه‌به‌رهێنێك نه‌بووه چونكه ئه‌مساڵ راگیرابوو."
بە گوێرەی ئاماری فەرمانگەی وه‌به‌رهێنانی هه‌ولێر، بە گشتی رێژەی سه‌رمایه‌گوزاریی لە کەرتی وه‌به‌رهێنان له حه‌وت ساڵی رابروو دا، بیست ملیار و 600 دۆلاربووه. ئه‌مساڵیش پرۆژه‌كانی پیشه‌سازیی به پله یه‌ك دێت کە 65 پرۆژه بووه‌ن. پرۆژه‌ی گه‌شتیاریی به پله‌ی دووه‌م هه‌روه‌ها پرۆژه‌ی بارزگانی و فێركردن به‌پله‌ی سێیه‌م و چواره‌م دێن.
به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌به‌رهێنانی هه‌ولێر رایگەیاند: ساڵی ئاینده زیاتر بایه‌خ به‌پرۆژه‌ی گه‌شتیاریی ده‌ده‌ن، زۆر پرۆژه‌ی گه‌وره له‌و بواره‌دا ئامادە کراوە به‌تایبه‌تی پرۆژه‌ی چیای سه‌فین. هه‌روه‌ها پرۆژه‌ی كشتوكاڵی لە نێویاندا پشتێنه‌ی سه‌وز له شاری هه‌ولێر.
سه‌باره‌ت به‌پرۆژه‌ی نیشته‌جێبوون، بەڕێوەبەری فەرمانگەی وه‌به‌رهێنانی هه‌ولێر رایگەیاند: بریاره رێنمایی تازە ده‌ربكرێ.
له‌و باره‌یەوە نەورۆز زیاتر گوتی: "ساڵانی رابردوو پرۆژه‌كانی نیشته‌جێبوون به پله‌ی یه‌كه‌م دەهاتن، به‌ڵام بریاری ئه‌نجومه‌نی باڵای وه‌به‌رهێنان ده‌ركرا بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتییانی كه‌مده‌رامه‌ت کەڵک وه‌رگرن، ساڵی ئاینده ده‌سته‌ی نیشته‌جێبوون دروستده‌كرێ و بریاری نوێ ده‌دا. ساڵی 2013 ته‌نیا كۆمه‌ڵێک وەبهرههێن خۆبه‌خشانه 700 یه‌كینه‌ی نیشته‌جێبوون دروست ده‌كه‌ن، بریاره ئه‌و پرۆژه‌یه له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا به‌سه‌ر هاووڵاتیان دابه‌ش بكرێ."
به‌رێوه‌به‌ری فەرمانگەی وه‌به‌رهێنانی هه‌ولێر باسی له به‌شداری هێزی كاری ناوخۆیی كرد، نه‌ورۆز مه‌ولود بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "ده‌توانم بڵێم پرۆژه‌كان زۆربه‌ی له 60% ی كرێكاری خۆماڵی كاری تێدا ده‌كه‌ن، چونكه به‌پێی یاسای وه‌به‌رهێنان، ئه‌فزه‌ڵیه‌ت بۆ كرێكاری خۆماڵییه هه‌ركاتێك پێویست بوو وه‌به‌رهێن، پسپۆڕانی دهرهکیدههێنێ به‌پێی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی كار."