Sangar Hamad Azeez
21 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 22 کانوونی یەکەم 2016
ئەنقەرە - AA
دەستەی کارگێڕی ئەنجوومەنی بانکی جیهان بۆ راکێشانی بۆڕی هێڵی غازی سروشتی ئانادۆڵو ترانس و هێڵی بۆڕی غازی باشووری ئازەربایجان، رەزامەندی دەربڕی لەسەر خەرجکردنی بڕی ٨٠٠ ملیۆن دۆلار.
بە گوێرەی روونکردنەوەیەکی بانکی جیهانی، دەستەی کارگێڕی ئەنجوومەنی بانکی جیهان رەزامەندی نیشانداوە لەسەر خەرجکردنی بڕی ٤٠٠ ملیۆن دۆلار بۆ راکێشانی بۆڕی هێڵی غازی سروشتی ئانادۆڵو ترانس و بڕی ٤٠٠ ملیۆن دۆلار بۆ هێڵی بۆڕی غازی باشووری ئازەربایجان.
بە گوێرەی پرۆژەکە لە ساڵی ٢٠١٨دا غازی سروشتی دەگەیەنرێتە تورکیا و لە ساڵی ٢٠٢٠یشدا بۆ وڵاتانی ئەورووپاش هەناردە دەکرێت.