Ebru Şengül Cevrioğlu
19 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 19 ئاب 2021
ئیزمیر - AA
لە بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت به ٦٧ دۆلار و ٠٨ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوەدەکرێت.
دوێنێ نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت گه‌یشته ٧٠ دۆلار ٠٤ سه‌نت و رۆژه‌كه‌ی به ٦٨ دۆلار و ٠٧ سه‌نت ته‌واوكرد.
ئه‌مڕۆش له كاتژمێر ٠٩:٠٤ەوە، نرخەکەی به به‌راورد به كاتی داخستنی بازاڕ به‌ڕێژه‌ی له سه‌دا ١،٦٨ دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه بینی و به ٦٧ دۆلار و ٠٨ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌دەکرێت.
لە هەمان کاتدا یه‌ك به‌رمیل خاوی رۆژئاوای تێكساس (WTI)، به ٦٣ دۆلار و ٩١ سەنت فرۆشرا.
بەرزبوونەوەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە سەرانسەری جیهاندا و هاتنەئارای رێوشوێنی نوێ و سنووردارکردنی گەشتکردن کاریگەرن لەسەر دابەزینی نرخەکەی، هەروەها بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەردەوام کاریگەری لەسەر نرخی نەوت دروست دەکات.
بەپێی ئامارەکانی پەیمانگای نەوتی ئەمریکا، یەدەگەکانی نەوتی خاوی بازرگانی ئەو وڵاتە، ھەفتەی رابردوو بە بەراورد بە هەفتەی پێشوتر، ٧٠٠ ھەزار بەرمیل نەوت زیادی کردووە و بووه‌ته ٢٢٨ ملیۆن و ٢٠٠ هه‌زار به‌رمیل، زیادبوونی یه‌ده‌گه‌كانی نه‌وتی خاوی ئه‌مریكایش كاریگه‌ری ده‌كاته سه‌ر نرخی نه‌وت.
ئاماژە بەوە دەدرێت کە رەنگە لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٦٧ دۆلار و ٣٦ سەنت بۆ ٦٧ دۆلار و ٥٥ سەنت بەرھەڵستی بنوێنێت و نرخەکەی لەنێوان ٦٧ دۆلار و ٠٤ سه‌نت بۆ ٦٦ دۆلار و ٩١ سەنت بمێنێتەوە.