ئاگری
ژمارەیەک لە دانیشتوانی ناوچەی پاتنۆسی سەر بە ئاگری بۆ پڕکردنەوە و سوودوەرگرتن لە کاتەکانی پشوویان دەستیان بە بەخێوکردن و پەروەردەکردنی ئەسپ بۆ پێشبڕکێ کردووە. لەو شوێنانەی کە ئەو ئەسپانە بەخێو دەکەن نزیکەی ٦٠ ئەسپ ھەیە و بەشێک لەو ئەسپانەش ئەوانەن کە لە پێشبڕکێیەکانی تورکیادا بەشدار بوونە و خەڵاتیان پێ بەخشراوە.
ئەرگین سۆکمەز بە یەكێکە لەبە خێوکەرانی ئەسپ بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "من لە براکانمەوە فێری بەخێوکردن و پەروەردەکردنی ئەسپ بوومە، ئەوانیش کاری بەخێوکردن و پەروەردەکردنی ئەسپ دەکەن."
سۆکمەز زیاتر گوتی : ئەسپێکم بە ناوی ھابەراڵ کە بەشداری لە شەش پێشبڕکێ کردووە و لە پێنج پێشبڕکێدا سەرکەوتوو بووە کڕی و نرخی ئەو جۆرە ئەسپانە لە نێوان ٢٠٠ تا ٢٥٠ ھەزار لیرەیە.
ئەرگین سۆکمەز هەروەها گوتی : ئەو ئەسپەم بە ٣٨ ھەزار لیرە کڕی و ماوەی پێنج مانگە بەخێوی دەکەم و رۆژانە چوار کیلۆمەتر غار دەدا و ئێستا زۆر باشترە لە جاران. ئاواتە خوازم لە شەشەمین پێشبڕکێشدا سەرکەوتوو بێ.