غازی عەنتەب
بەپێی ئەو زانیاریانەی ئاژانسی ئانادۆڵو لە یەکێتی ھەناردەی باشووری رۆژھەڵاتی ئانادۆڵوی توركیا دەستی کەوتووە، لە مانگی کانوونی دووەم و مایسی ئەمساڵدا بەبڕی ٣ ملیار و ٨٥٨ ملیۆن و ٤٣٤ ھەزار دۆلار کەلوپەل ھەناردە کراوە، هاوکات بە بڕی ٢ ملیار و ٣٤٩ میلۆن و ٣٢ ھەزار دۆلار بەهەمان شێوە کەلوپەل و پێداویستی دیکە هەناردەکراوە و ئەمەش دەکاتە چوار ئەوەندەی رێژەکە بە بەراورد لەگەڵ ساڵی رابردووی ھەمان کاتدا.
بەپێی زانیاریەکان ووڵاتی عێراق بە رێژەی ١٧٧ ملیۆن و ٧٢٢ ھەزار دۆلار لە رێزبەندی پێشەوەی ئەو وڵاتانە دێت کە کەلو پەلی تورکیا بۆی هاوردە دەکرێت و لەدوای ئەو وڵاتەش سوریا دێ، کە بەرێژەی ١٧٦ ملیۆن و ٧٥٦ ھەزار دۆلار و، لە رێزبەندی سێیەمیش وڵاتی سعودیە دێ.
لە ھەمان کاتدا ھەناردەی باشووری رۆژھەڵاتی ئەنادۆڵو بۆ قەتەر بە رێژەی لە %٦٠ە و بەحرەین لە %٤٠ ە.
بەھۆی رووداوەکان کەماوەی سێ ساڵە بەردەوامی ھەیە ھەناردەکردن بۆ سوریا گەیشتبووە خاڵی وەستان و لەم چەند مانگەدا بەرەو بەرز بوونەوەی خێرا دەڕوا.