جيهان, ئابووری

ئیلھام عەلیێڤ: "ئازەربایجان لە کەرتی وزەدا ھاوبەشێکی متمانەپێکراوی ئەورووپایە"

سەرکۆماری ئازەربایجان، ئیلھام عەلیێڤ ڕایگەیاند: "لەئێستادا غاز بە ١٢ وڵات دەفرۆشین کە ١٠یان وڵاتی ئەورووپان".

Ruslan Rehimov, Muhammed Yusuf  | 04.04.2025 - نوێکردنەوە : 07.04.2025
ئیلھام عەلیێڤ: "ئازەربایجان لە کەرتی وزەدا ھاوبەشێکی متمانەپێکراوی ئەورووپایە"

Baki

باکو ــ AA

سەرکۆماری ئازەربایجان، ئیلھام عەلیێڤ ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی بە ھەناردەکردنی غاز بۆ ئەورووپا، ھاوبەشێکی متمانەپێکراوی ئەورووپایە لە کەرتی وزەدا.

ئیلھام عەلیێڤ لە ١١ھەمین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ڕاوێژکاری بۆ ڕێڕەوی غازی باشوور و سێھەمین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ڕاوێژکاری بۆ وزەی سەوز کە لە باکو بەڕێوەدەچن، گوتی: "لەئێستادا غاز بە ١٢ وڵات دەفرۆشین کە ١٠یان وڵاتی ئەورووپان و لەنێویاندا ھەشت وڵاتی ئەندام لە یەکێتیی ئەورووپا".

ڕاشیگەیاند کە ئاسایشی وزە بەشێکی دانەبڕاوە لە ئاسایشی نیشتمانیی، ھەروەھا سەرچاوەکانی وزە بۆ ئاسایشی پیشەسازی گرنگن.

ھەروەھا سەرکۆماری ئازەربایجان، ئیلھام عەلیێڤ لەبارەی ھەناردەکردنی غاز لەلایەن وڵاتەکەیەوە بۆ ئەورووپا، گوتی: "ئێمە بەردەوام دەبین لە کارکردن لەسەر دامەزراندنی تۆڕی دابەشکردنی غاز لە ھەندێک وڵاتی ئەورووپا کە ھەندێکیان تۆڕیان ھەیە، ھەندێکی دیکەش پێویستیان بە فراوانکردنی تۆری دابەشکردنی غاز ھەیە و ئازەربایجان پلانی ھەیە ئەو کارە بکات".

ئیلھام عەلیێڤ جەختی لەوەش کردەوە کە ڕێڕەوی غازی باشوور کە لە بۆڕی غازی باشووری قەوقاز و بۆری گواستنەوەی غازی لە ڕێگای ئانادۆڵوەوە پێکھاتووە، بەتەواوی کار دەکات و ئاماژەی بەوشەدا کە پێویستە توانای گواستنەوەی ئەم ھێڵە فراوانتر بکرێت.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın