Övünç Kutlu,Mohammed Baqi Hussein
04 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 05 ئەیلوول 2018
نیویۆرك - AA
بەهای کۆمپانیای زەبەلاحی بازرگانی ئەلیکترۆنی ئامازۆنی ئەمریکی گەیشتە یەک تریلیۆن دۆلار.
رۆژی هه‌ینی له بۆرسه‌ی نیویۆرك به‌های هه‌ر پشكێكی ئه‌مازۆن گه‌یشته 2012 دۆلار و 71 سه‌نت و ئه‌مڕۆ كاتمێر 6:40ی ئێواره به‌ڕێژه‌ی سه‌دا 1.9 به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی و نرخی هه‌ر پشكێكی گه‌یشته 2050 دۆلار و 27 سه‌نت.
به‌م جۆره کۆمپانیای زەبەلاحی بازرگانی ئەلیکترۆنی ئامازۆن، بووه دووه‌م كۆمپانیا كه به‌هاكه‌ی گەیشتبێتە یەک تریلیۆن دۆلار.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه به‌های گه‌وره‌ترین كۆمپانیای بواری ته‌كنه‌لۆژیی ئه‌مریكی كۆمپانیای ئه‌پڵ، 2ی ئابی ئه‌مساڵ گه‌یشته یه‌ك ترلیۆن دۆلار.