دیاربەکر
بەڕێوەبەری ئەمنیەتی پارێزگای دیاربەکر (رەجەب گوڤەن) رایگەیاند: لە چوار ناوچەی ناوەندی دیاربەکر بە بەشداری ٨٠٠ پۆلیس ئۆپەراسیۆنێک لە دژی مادەی ھۆشبەر دەستیپێکردووە.
رەجەب گوڤەن گوتی" ھێزی تایبەتیش لەو ئۆپەراسیۆنەدا بەشدارە و ئۆپەراسیۆنەکە سەعات شەشی بەیانی ئەمڕۆ ھەینی دەستیپێکردووە و لە ھەر چوار ناوچەی سور، یەنی شەھر، کایاپنار و باغڵار ١٠١ ماڵ و شوێنی کار لە لایەن پۆلیسەوە پشکنینیان بۆ کراوە."
سەرەڕای ھێزی ئاسمانی، سەگی پەروەردەکراوی نارکۆتیکیش لەو ئۆپەراسیۆنەدا بەشدارن و لە ئاکامی ئەو ئۆپەراسیۆنەدا لە چەندین ماڵی چۆڵکراودا مادەی ھۆشبەر دۆزرایەوە و خەڵکێکی زۆریش دەستگیر کراوە.
ئۆپەراسیۆنەکە ھێشتا بەردەوامە.