ئەنقەرە
پێکهاتەی یاریزانانی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئۆستورالیا بۆ جامی جیھانیی لە بەرازیل، کە یەکەم یاری لە ١٢ی حوزەیران دەکا، ئاشکرا کرا.
راھێنەری ھەڵبژاردەی ئۆستورالیا ئانگێ پۆستێجلۆ پێکهاتەی ھەڵبژاردەکەی دیاری کردووە، یاریزانی بە توانا و بە ئەزموونی وەک مارک برێشیانۆ، تیم کایڵ، مارک میلیگن، بەشداری لە یارییەکان دەکەن.
پێکهاتەی ئۆستورالیا کە لە گروپی (B) رووبەڕووی ھەڵبژاردەکانی ئیسپانیا و چیلی و ھۆڵەندا دەبێتەوە، بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
گۆڵچییەکانی ھەڵبژاردەکە پێکھاتوون لە، یوجین گالێکۆڤیچ، مات راین، میچێل لانگێرک.
یاریزانانی ھێڵی بەرگری: جەیسن داەیڤیدسۆن، ئیڤان فرانجیک، ریان میکگوامان، ماسێو سپیرانۆڤیچ، ئالێکس ویلکنسون، بایلی راید.
ھێڵی ناوەڕاست: ئۆلیڤەر بۆزانیک، مارک برێشیانۆ، جەیمس ھۆڵاند، میلێ جێدیناک، ماسیمۆ لوینگۆ، مات کاکای، مارک میلیگن، تۆمی ئۆار، جەیمس ترۆیسی، داریۆ ڤیدۆسیک.
ھەروەھا ئەو یاریزانانەی لە ھێڵی ھێرشبەر یاری دەکەن پێکھاتوون لە: تیم کایڵ، بین ھالۆران، ماسیو لیکە، ئادام تاگارد.