ئیستانبول
یارییەکانی قۆناغی 16ی مۆندیالی بەرازیل ٢٠١٤ بە یاری نێوان ههردوو ھەڵبژاردەی بەڕازیل و چیلی دەست پێدەکات.
لە کۆمەڵەی (A) بەڕازیل و مەکسیک، لە کۆمەڵەی (B) ھۆڵەندا و چیلی، لە کۆمەڵەی (C) کۆلۆمبیا و یۆنان، لە کومەڵەی (D) کۆستاریکا و ئۆرگوای، لە کۆمەڵەی (E) فەڕەنسا و سویسرا، لە کۆمەڵەی (F) ئەرجەنتین و نێجیریا، لە کۆمەڵەی (G) ئەڵمانیا و ئەمریکا، لە کۆمەڵەی (H) بەلجیکا و جەزائیر توانیان بگهنه قۆناغی 16.
ئێستا ئەو ١٦ ھەڵبژاردەیە بۆ قۆناغی سێیەم (قۆناغی ٨) رووبەرووی یەکتر دەبنەوە.
یارییەکانی قۆناغی 16ی مۆندیالی بەرازیل ٢٠١٤ بەیانی دەست پێدەکات و تا رۆژی یەکی تەمووز بەردەوام دەبێت.
كاتی یارییهكانی قۆناغی ١٦ بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
28.06.2014
• بەڕازیل - چیلی (یاریگەی مینێریۆ)
• کۆلۆمبیا - ئۆرگوای (یاریگەی مەرجانە)
29.06.2014
• ھۆڵەندا – مەکسیک (یاریگەی کاستێلۆ)
• کۆستاریکا – یۆنان (یاریگەی پێرنامبوکۆ )
30.06.2014
• فەڕەنسا –نێجیریا (یاریگەی ناسیۆناڵ)
• ئاڵمانیا – جەزائیر (یاریگەی بێرا ریۆ )
1.07.2014
• ئەرجەنتین – سویسرا (یاریگەی ئارێنا ساوپاوڵۆ )
• بەلجیکا – ئەمریکا ( یاریگەی فۆنتێ نۆڤا )
دوای بهكۆتاییهاتنی قۆناغی 16ی مۆندیالی بەڕازیل ٢٠١٤، قۆناغی ههشتهم لە ٤-٥ تەمووز ئەنجام دەدرێت و دواتر یارییەکانی پێش کۆتای لە ٨-٩ تەمووز و یارییەکانی کۆتایی و سێیەم و چوارەم لە ١٢-١٣ی تەمووز ئەنجام دەدرێت.