ئیستانبول
خولی گراند سلام لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا بەڕێوە دەچێ، یارییەکانی رۆژی نۆیەم کۆتایی هات و لە یاری یەک کەسیدا نادالی تەمەن ٢٤ ساڵ رووبەڕووی یاریزان دوسان لاژۆڤیک بووەوە. یارییەکە سەعاتێک و ٣٣ دەقیقەی خایاند و نادال توانی یارییەکە بە ئەنجامێکی باش بباتەوە.
لە لایەکی دیکەوە دەیڤد فێرێر رووبەڕووی یاریزانی باشووری ئەفریقا کێڤن ئاندەرسۆن بووەوە. فێرێر توانی یارییەکە بە ٣-١ گێم بباتەوە و بۆ یاری پێش کۆتایی سەرکەوێ.
ھەروەھا لە یارییەکانی تێنسی سەرزەوی ئافرەتان، یاریزان ئاندرێ پێتکۆڤیج رووبەڕووی یاریزانی ھۆڵەندی کیکی بێرتێنس بووەوە، یارییەکە لە بەرژەوەندی ئاندرێ پێتکۆڤیج کۆتایی هات.