Zana Natık Kerem
05 نیسان 2026•نوێکردنەوە: 05 نیسان 2026
ھەولێر ــ AA
ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق ڕایگەیاند کە سزای لەسێدارەدان بۆ تیرۆریستێکی داعش، بەتاوانی بەشداریکردنی لە ئەنجامدانی کردەی تیرۆریستی بۆسەر ھێزە ئەمنییەکان و ڕفاندنی کچان و ئافرەتانی ئێزدی لە ساڵی ٢٠١٤دا ، دەرکردووە.
ئەنجوومەنەکە لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە دادگای تاوانەکانی کەرخ، سزای لەسێدارەدانی بۆ تیرۆریستێکی داعش دەرکردووە.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکە تیرۆریستە سزادراوەکە لەگەڵ ژمارەیەک تیرۆریستی دیکەی داعش لە ساڵی ٢٠٢٤دا، زنجیرەیەک کردەی تیرۆریستیان بۆسەر ھێزە ئەمنییەکان ئەنجامداوە و ژمارەیەک کچ و ئافرەتی ئێزدییان لە قەزای شنگال ڕفاندووە، ھەروەھا ژمارەیەک ھاووڵاتییان لە شنگال کوشتووە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوەش کراوە کە سزاکە، پشت بەستن بە بڕگەکانی ماددەی چواری تیرۆری ژمارە ١٣ بۆ ساڵی ٢٠٠٥ دەرکراوە.