گیانلەدەستدانی ڕۆژنامەنووسێکی دیکە لە کەرتی غەززە لە هێرشی ئیسرائیلدا
Istanbul
غەززە - AA
لە ئاکامی هێرشەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە ڕۆژنامەنووسێکی دیکە گیانی لەدەستدا.
بەپێی ئەو هەواڵانەی لە میدیای ناوخۆیی فەڵەستیندا بڵاوکراوەتەوە، سوپای ئیسرائیل لە شاری حەمەد لە باکووری ڕۆژئاوای خان یونس، کۆمەڵێک ڕۆژنامەنووسی کردووەتە ئامانج.
لە ئەنجامی ئەو هێرشە ڕۆژنامەنووسی فەڵەستینی، ئیبراهیم موحارب گیانی لەدەستدا.
دوا بە دوای هێرشەکە تەرمی موحارب گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی پزیشکی ناسر لە شاری خان یونس.
