عێراق

سلێمانی.. خۆپێشاندانی بێمۆڵەت

لە سلێمانی، خۆپێشاندانی بێمۆڵەت دەستیپێکرد و پۆلیس بە گازی فرمێسکڕێژ ھەوڵی بڵاوەپێکردنی خۆپێشاندەرانی دا.

Rewa Mahmood Hasan  | 11.12.2020 - نوێکردنەوە : 12.12.2020
سلێمانی.. خۆپێشاندانی بێمۆڵەت

Arbil

سلێمانی -AA

لە نزیک دادگای سلێمانی خۆپێشاندانی بێمۆڵەت دەستیپێکرد و پۆلیس بە گازی فرمێسکڕێژ ھەوڵی بڵاوەپێکردنی خۆپێشاندەرانی دا.

کۆمەڵێک خۆپیشاندەر لە شەقامی بەختیاری سلێمانی، دوای ئەوەی چوونە نێو بەڕێوەبەرایەتی رێگەوبان و ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، لەلایەن ھێزە ئەمنییەکان رێگرییان لێکرا. به‌ڵام زیان بە دەرگا و حەوشەی بەڕێوەبەرایەتییەکە کەوتووە.

هاوكات خۆپیشاندەران لەشێوەی گرووپ گرووپ بە شەقامەکانی سلێمانیدا بڵاوبوونەتەوە.

به‌پێی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو، ژمارەیەک لە خۆپیشاندەرانی بێمۆڵەت دەستگیرکراون.

بەشێک لە خۆپیشاندەران هەوڵیان دا هێرشبكه‌نه‌ سەر بینای کۆمپانیای قەیوان گرووپ لە نزیک بەڕێوەبەرایەتی پەروەردە لەسەر شاڕێی سالم، بەڵام دواتر هێزێکی ئەمنیی رێگریان لێکردن، تەنیا زیانیان گەیاندووە بە بیلبۆردی رێکلامەکانی سەر شەقامه‌كه‌.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın