كاردانه‌وه‌ی توندی چاوش‌ئۆغڵو به‌رامبه‌ر ناتانیاهو
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو: "ناتانیاهو له‌م رۆژانه‌ی رابردوودا زۆر نیگه‌رانه. له‌به‌رئه‌وه‌ی تێگه‌یشت له‌وه‌ی ناتوانێت سووریا دابه‌ش بكات"

Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاهو به هۆی ئه‌وه‌ی تێگه‌یشتووه له‌وه‌ی ناتوانێت سووریا دابه‌ش بكات له‌م دواییانه‌دا نیگه‌ران بووه و گوتی: "تایبه‌تمه‌ندی هاوبه‌شی په‌كه‌كه و ناتانیاهو ئه‌وه‌یه كه هه‌ردووكیان بكوژی منداڵانن".
له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ وڵاتی تونس، چاوش‌ئۆغڵو له‌گه‌ڵ هاوتا تونسییه‌كه‌ی، خه‌میس جهێناوی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شی سازكرد.
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به بڵاوكراوه‌كانی سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاهو كه تیایاندا توركیا و سه‌ركۆماری ئه‌و وڵاته، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان-ی كردووه‌ته ئامانج چاوش‌ئۆغڵو رایگه‌یاند:
"ناتانیاهو له‌م رۆژانه‌ی رابردوودا زۆر نیگه‌رانه. له‌به‌رئه‌وه‌ی تێگه‌یشت له‌وه‌ی ناتوانێت سووریا دابه‌ش بكات. له‌م دواییانه‌دا ناتانیاهو به‌تایبه‌تی هاوسۆزییه‌كی زۆری بۆ رێكخراوی تیرۆریستیی په‌كه‌كه هه‌یه. چونكه له رێگه‌ی ئه‌وانه‌وه له رێگه‌ی په‌كه‌كه/یه‌په‌گه‌وه ده‌یانویست سووریا دابه‌ش بكه‌ن. كاتێک پلانه‌كه‌یان به‌هه‌ده‌رچوو ناڕه‌حه‌تبوون. ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ن به به‌رده‌وامی ناوی به‌ناو برایانی كوردمان به‌كارده‌هێنێت و هه‌وڵده‌دات قسه‌ی هه‌ڵبه‌ستراو ئاراسته‌ی سه‌ركۆمارمان بكات و سنوور ده‌به‌زێنێت".
چاوش‌ئۆغڵو جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه توركیا ئه‌وه‌ی به‌دیكردووه كه ئیسرائیل له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه‌دا له هه‌وڵی دابه‌شكردنی ناوچه‌كاندان به عێراقیشه‌وه و گوتی: "به‌ڵام تایبه‌تمه‌ندی هاوبه‌شی دیكه په‌كه‌كه و ناتانیاهو كه گه‌وره‌ترین تایبه‌تمه‌ندیه ئه‌وه‌یه كه هه‌ردووكیان بكوژی منداڵانن".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن