جيهان

تورکیا سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانییانی ئاگرکەوتنەوەکەی سۆران دەکات

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، لەبارەی ئەو ئاگرەی کە لە بەشە ناوخۆییەکەی سۆران کەوتەوە و بووە هۆی گیانلەدەستدانی ١٤ کەس، پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاو کردەوە.

Muhammet Tarhan  | 09.12.2023 - نوێکردنەوە : 10.12.2023
تورکیا سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانییانی ئاگرکەوتنەوەکەی سۆران دەکات

Ankara

ئەنقەرە - AA

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاندووە، بە داخێکی گرانەوە هەواڵی کەوتنەوەی ئاگر کە بە هۆیەوە ١٤ کەس بوونە قوربانی و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون، پێمان گەیشت.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "لە خوا داواکارین قوربانیانی ئاگرکەوتنەکە بخاتە بەر ڕەحمەتی خۆی و سەرەخۆشی لە کەسوکاریان و خەڵکی عێراق دەکەین و هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین".

شەوی ڕابردوو بە هۆی کەوتنەوەی ئاگرێک لە باڵەخانەیەک لە سۆران، ١٤ کەس گیانیان لەدەستدا و پێنج کەسیش بریندار بوون.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın