"بەرهەمی سەوزە وشککراوەکان"ی پاریزگای عەنتاب بووەتە سەرچاوەیەکی گرنگی داهات بۆ ژنان
سەوزە و وشککراوە رەنگاوڕەنگەکانی عەنتاب بۆ زیاتر پێگەیشتن و تامداربوونیان دەخرێنە بەر هەتاو.

Gaziantep
عەنتاب-AA
سەوزە و وشککراوە رەنگاوڕەنگەکانی عەنتاب بۆ زیاتر پێگەیشتن و تامداربوونیان دەخرێنە بەر هەتاو.
لە پارێزگای عەنتاب، ئەو بیبەر و باینجانانەی لە کێڵگەکان لەلایەن کرێکارانەوە کۆدەکرێنەوە، لەلایەن ژنانەوە لە لقەکانیان جیا دەکرێنەوە.
بەرهەمەکان دوای جیاکردنەوەیان بە ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر دەهێنرێنە زورگەکان، لێرەدا بەرهەمەکان لەلایەن کرێکارانەوە بە دەرزی لە پەتەکان چەسپ دەکرێن و دواتر هەڵدەواسرێن.
ئەو بەرهەمانە کە بەپێی کەش و هەوا بە تێکڕا لە ماوەی ١٥ رۆژدا بە تەواوی وشک دەبنەوە، دەپێچڕێنەوە و هەناردەی ناوچە جیاجیاکانی تورکیا دەکرێن و دەفرۆشرێن.
بەرهەمە وشکراوەکان لە پێداویستییە سەرەکییەکانی چێشتخانەکانن، بە تایبەت لە وەرزی زستاندا.
بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵ و دارستانەکانی عەنتاب، مەهمەت قەرەیڵان بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند، لە شارەکەدا بەرهەمە کشتوکاڵییەکان لەسەر رووبەری سێ ملیۆن و ٤٧٦ هەزار و ٢٥٠ دێکار ئەنجام دەدرێت.
مەهمەت قەرەیڵان ئاشکرای کرد کە نزیکەی لە سەدا چواری ئەم رووبەرە جیاکراوەتەوە بۆ چاندنی سەوزە و رایگەیاند کە سەوزە وشککراوەکان تام و چێژی تایبەتیان هەیە و لە رووی ئابوورییەوە گرنگن.
ناوبراو رایگەیاند بەرهەمەکانیان لە ناوخۆ و لە دەرەوەی وڵاتیش خواستی زۆری لەسەرە و گوتی: "بەپێی داتاکانی TÜİK ساڵی ٢٠٢١، لە پارێزگاکەمان ٣٣ هەزار و ١٢٨ تۆن باینجان و نۆ هەزار و ٤٧٦ تۆن بیبەر و سێ هەزار و ٢٥١ تۆن کولەکە بەرهەم هێنراوە. هەروەها بەرهەمە وشککراوەکان بەتایبەت لە گەڕەکە هەژارنشینەکاندا سەرچاوەیەکی گرنگی داهاتە بۆ ژنانی ماڵەوە. یەک پارچە لە کولەکە لە بازاڕدا بە نزیکەی یەک لیرە دەفرۆشرێت، ئەم ژمارەیە هاوتایە لەگەڵ نزیکەی ٨٠ قوروش بۆ بیبەر. هەرچەندە بەرهەمهێنانی کولەکەی وشککراوە بە چڕی لە قەزای ئۆغوزەلی ئەنجام دەدرێت، بەڵام ساڵانە نزیکەی ١٥٠-٢٠٠ ملیۆن دانە لە بەرهەمی وشککراوە بەرهەم دەهێنرێت. لەکاتێکدا زۆربەی ئەم بەرهەمانە لە چێشتخانە و رێستۆرانتە ناوخۆییەکاندا بەکاردەهێنرێت، نزیکەی چوار بۆ پێنج ملیۆن دانەی لێ هەناردەی دەرەوە دەکرێت. بەرهەمەکانمان زیاتر هەناردەی ئەو وڵاتانەی ئەورووپا دەکرێت کە هاووڵاتیانی تورک تێیدا نیەشتەجێن".
ئیبراهیم ئۆزئۆغڵو یەکێکە لەو کرێکارانەی کە کاری وشکردنەوەی بەرهەمەکان ئەنجام دەدات، رایگەیاند، لە ناوەڕاستی مانگی رابردووەوە دەستیان بە وشککردنەوەی بەرهەمەکانیان کردووە و تا کۆتایی مانگی ئەیلوول بەردەوام دەبن.
ئۆزئۆغڵو ئاماژەی بەوە دا کە کارەکەیان تەواو قورسە، بەلام بەرگەی هەموو سەختییەكانیان گرتووە بۆ پەیداكردنی بژێوی ژیان، گوتی: "ئێمە بە تایبەتی لە ژێر هەتاودا كار دەكەین. چونكە ئەگەر بەرهەمەکان خۆر بە تەواوی لێیان نەدات ئەوا بە تەواوی وشك نابن".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن