دیاربەکر.. بەهۆی باران بارینەوە ئاستی رەنێوهێنانی نیسکی سوود زیادی کردووە
بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵ و دارستانەکانی دیاربەکر، مستەفا ئەردان ئاتاڵار: "ئەمساڵ چاندنی نیسک نزیکەی بە رێژەی لە سەدا ٣٥ لە دیاربەکر زیادی کردووە. بەم جۆرە ئاستی بهرههمهێنانی نیسکیش زیاد دەکات. مەزەندە دەکەین ١١٠-١٢٠ تۆن نیسکی سوور بهرههم بهێنین".
Diyarbakir
دیاربەکر - AA
لە پارێزگای دیاربەکر باشووری خۆرهەڵاتی تورکیا، دەسکەنەی نیسک بەردەوامە کە یەکێکە لە ناوچە گرنگەکانی وڵاتهكه بۆ بهرههم هێنانی بەروبوومی کشتوکاڵی.
جووتیارانی دیاربەکر کە بەهۆی ئەوەی تێچووی لە بهرههم هێنانی دانەوێڵە هەرزانتره، ئەمساڵ روویان لە بهرههم هێنانی نیسکی سوور کردووە، بە بەراورد بە ساڵی رابردوو رووکردنە بهرههم هێنانی نیسک لە سەدا ٣٥ زیادی کردووە و رووبەری ٧٢٣ هەزار دێکار زەوی گرتووەتەوە.
هەرچەند کەمی ئاستی باران بارین لە مانگی نیساندا نیگەرانی جووتیارانی لێکەوتەوە و ترسی دروستبوونی وشکەساڵی لە لا درووست کردن، بەڵام بارینی باران لە کۆتایی مانگی نیسان و مانگی ئایاردا بووە مایەی دڵخۆشییان.
دوای تێپەڕینی چەند مانگ لە چاندن و پێگەیاندن، جووتیاران لە ئێستادا سەرقاڵی دەسکەنەی نیسکن.
بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵ و دارستانەکانی دیاربەکر، مستەفا ئەردان ئاتاڵار بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند، لە سەدا ٨٠ی بەروبوومی نیسکی ئەمساڵ لە پارێزگاکە کۆکراوەتەوە، گوتی: "ئەمساڵ چاندنی نیسک نزیکەی بە رێژەی لە سەدا ٣٥ لە دیاربەکر زیادی کردووە. بەم جۆرە ئاستی بهرههمهێنانی نیسکیش زیاد دەکات. مەزەندە دەکەین ١١٠-١٢٠ تۆن نیسکی سوور بهرههم بهێنین".
جووتیار، ئادڤان کاپڵان لە ناوچەی ئشکڵار لە قەزای بیسمیل بە ئاماژەدان بەوەی کە ساڵی رابردوو لەسەر رووبەری ٣٠٠ دۆنم گەنمی چاندووە بەڵام بەهۆی وشکەساڵییەوە بەروبوومێکی باشیان نەبووە، گوتی: "بەهۆی ئەوەی نیسکی سوور تێچووی لە دانەوێڵە کەمترە، ئەمساڵ لە تەواوی کێڵگەکەمدا نیسکی سوورم چاندووە. سوپاس بۆ خوا بەروبوومی باشە. چونکە مانگی نیسان بێبارانی بوو مەزەندەمان دەکرد بۆ هەر دێکارێک ١٠٠-١١٠ کیلۆگرام نیسک بهرههم بهێندرێت، بەڵام لەگەڵ کۆتایی نیساندا باران بارین دەستی پێ کرد و لە هەر دێکارێکدا ١٧٠-١٨٠ کیلۆگرام نیسک بهرههم دەهێنین".
لای خۆیهوه، جووتیار مەهمەت یڵدرم ئاماژەی بەوە دا کە دەستیان کردووە بە دەسکەنەی نیسک لەسەر رووبەری نزیکەی ٩٠٠ دۆنم زەوی و سوپاسی خوای کرد بەوەی کە بەهۆی باران بارین لە کۆتایی نیسان لە مەترسی وشکەساڵی رزگاریان بوو.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن