Cüneyt Çelik
03 حوزەیران 2020•نوێکردنەوە: 04 حوزەیران 2020
قه‌رس - AA
له قه‌رس كه له چوارچێوه‌ی رێكاره‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ‌دا چوونه ده‌ره‌وه له ماڵه‌وه به‌بێ ده‌مامك قه‌ده‌غه‌یه، ئه‌وه ده‌بینرێت كه هاووڵاتییان پابه‌ندی رێكاره‌كانن.
له‌م رۆژانه‌دا كه قۆناغی ئاساییبوونه‌وه‌ی ژیان ده‌ستیپێكردووه، شه‌قام و كۆڵانه‌كانی شاره‌كه جموجۆڵی تێكه‌وتووه.

زۆرینه‌ی زۆری ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی له ژماره‌یه‌ك له شه‌قامه‌كان و گه‌ڕه‌كه‌كان، له ماڵه‌كانیان هاتوونه‌ته ده‌ره‌وه، ده‌مامكیان پۆشیوه.
هاوكات هاووڵاتییان پابه‌ندی یاسای دووره‌په‌رێزیی كۆمه‌ڵایه‌تیین و دوای ماوه‌یه‌كی درێژ چێژ له پیاسه‌كردن وه‌رده‌گرن له كه‌شوهه‌وایه‌كی خۆشی خۆره‌تاودا.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه تیمه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایش، له شه‌قام و كۆڵانه‌كان له رێگه‌ی بڵندگۆوه، ئه‌وه وه‌بیری هاووڵاتییان ده‌هێننه‌وه كه پێویسته ده‌مامك بپۆشن و پابه‌ندی رێنماییه‌كان بن.