Ahmet Sertan Usul
29 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 29 تەمووز 2021
ئەنقەرە- AA
وەزارەتی تەندروستیی تورکیا ئەوەی ئاشکرا کرد کە تا ئێستا زیاتر لە ٧٠ ملیۆن دۆز ڤاکسین بەکارهێندراوە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە ماڵپەڕی "covid19asi.saglik.gov.tr" سەربە وەزارەتی تەندروستیی تورکیا بڵاوکراونەتەوە، تا کاتژمیر ٠٩:٣٣ی ئەمڕۆ، ٤٠ ملیۆن و ٢٣٦ هەزار و ٣٠١ دۆزی یەکەم، ٢٥ ملیۆن و ٣١٢ هەزار و ٥١٢ دۆزی دووەم، چوار ملیۆن و ٤٥٢ هەزار و ٤٧٣ دۆزی سێیەمی ڤاکسینەکە بەکارهێندراون. بەم شێوەیە تا ئێستا ٧٠ ملیۆن و ٢٨٦ هەزار دۆز ڤاکسین بەکارهێندراوە.
زۆرترین دۆز لە پارێزگای ئیستانبوڵ بووە کە ١٢ ملیۆن و ٩٠٨ هەزار و ١٢٥ دۆز بووە دوای ئەویش پارێزگای ئەنقەرە بە پێنج ملیۆن و ٦١٧ هەزار و ٦٠١ دۆز و پارێزگای ئیزمیر بە چوار ملیۆن و ٦٩٩ هەزار و ٣٧٩ دۆز لە پلەی دووەم و سێیەمدا دێن.