یه‌كێتیی ئافره‌تانی كوردستان كۆنگره‌ی هه‌شته‌می ده‌به‌ستێت
- سكرتێری یه‌كێتیی ئافره‌تانی كوردستان، ڤیان سلێمان: "ده‌مانه‌وێت گۆڕانكاریی له په‌یكه‌ری رێكخراوه‌یی بكه‌ین و هه‌وڵ ده‌یده‌ن ئافره‌تی زیاتر بنێرینه سه‌ركردایه‌تیی حزبه‌وه".
Arbil
هه‌ولێر - AA
بڕیاره كۆتایی ئەم مانگە، یه‌كێتیی ئافره‌تانی كوردستان كۆنگره‌ی هه‌شته‌می خۆی ببه‌ستێت. كۆنگره‌كه له هه‌ولێر ده‌به‌سترێت و نزیكه‌ی 175 ئه‌ندامی ده‌بێت.
چه‌ندین ئه‌ندامی یه‌كێتیی ئافره‌تانی كوردستان و چه‌ند پسپۆڕێكی رێكخراوه‌یی و یاسایی بۆ تاوتوێكردنی گۆڕانكاریكردن له په‌یڕه‌و و پرۆگرامی ئه‌و رێكخراوه له هه‌ولێر وۆركشۆپێكیان سازكرد.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كانی هۆتێل چوارچرا له هه‌ولێر یه‌كێتیی ئافره‌تانی كوردستان "رێكخراوێكی ژنانی سه‌ر به چه‌ندین ئه‌ندامی ئه‌و رێكخراوه سه‌رقاڵی نووسینه‌وه‌ی پێشنیازه‌كانیان بوون له چوارچێوه‌ی گۆڕانكارییه‌كانی كه بڕیاره به‌سه‌ر په‌یڕه‌و و پرۆگرامی رێكخراوه‌كه‌یاندا ئه‌نجامی بده‌ن وه‌كو یه‌كێك له كاره‌كانی كۆنگره‌ی هه‌شته‌می ئه‌و حزبه كه بڕیاره كۆتایی ئەم مانگە له هه‌ولێر ئه‌نجام بدرێت. له پاڵ ئه‌وانیشدا چه‌ندین شاره‌زای یاسایی و رێكخراوه‌یی هاوكاریی یه‌كێتیی ئافره‌تانی كوردستان بوون و پێشنیازیان پێدان بۆ هه‌مواركردی په‌یڕه‌وه‌كه‌یان.
سكرتێری یه‌كێتیی ئافره‌تانی كوردستان، ڤیان سلێمان له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایگه‌یاند "یه‌كێتیی ئافره‌تانی كوردستان له كۆتایی مانگی هه‌شت كۆنگره‌ی هه‌شته‌می خۆی ده‌به‌ستێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پێویستمان به خۆئاماده‌كردن بۆ كۆنگره هه‌یه، یه‌كێك له دیارترین كاره‌كانی ئێمه گۆڕانكارییكردن ده‌بێت له په‌یڕه‌و و پرۆگرامی یه‌كێتیی ئافره‌تانی كوردستان، له‌مباره‌یه‌وه ئێمه ئه‌مڕۆ وۆركشۆپێكمان بۆ ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی یه‌كێتی ئافره‌تان و كه‌سانی ده‌ره‌وه‌ی رێكخراوه‌كه‌ش له شاره‌زایانی بواری كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و خه‌باتی یه‌كسانی و پێویستمان به بۆچوونه‌كانی ئه‌وان هه‌یه بۆ ئه‌وه مه‌به‌سته بۆ ئه‌وه‌ی را و بۆچوونه‌كانیان وه‌ربگرین و پێشنیازه‌كانیان بكه‌ین به پێشنیاز بۆ كۆنگره".
ڤیان سلێمان گوتی: "سێ وۆركشۆپ له پارێزگاكانی هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك ئه‌نجامده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی كۆی پێشنیازه‌كان كۆبكرێنه‌وه و بۆ داڕشتنی په‌یڕه‌و و پرۆگرامی یه‌كێتیی ئافره‌تان سوودی لێ وه‌ربگیرێت و به‌هه‌مان شێوه‌ی پێشوو و ئێستا پێشه‌نگ بین به كه‌ره‌سته و په‌یڕه‌و و پرۆگرامی نوێوه په‌یڕه‌و و ستراتیجییه‌تێكی نوێ دابڕێژینه‌وه".
ئەو هەروەها گوتی: "كۆنگره‌ی یه‌كێتیی ئافره‌تانی كوردستان له هه‌ولێر ده‌به‌سترێت، دوای كۆتایی هاتنی كۆنفرانسه ناوخۆییه‌كانی یه‌كێتیی ئافره‌تان نزیكه‌ی 170 بۆ 175 كه‌س ئه‌ندامی كۆنگره ده‌بن".
سه‌باره‌ت به چوونه پێشه‌وه‌ی پتری ئافره‌تان له‌نێو سه‌ركردایه‌تی و پایه گرنگه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان سكرتێری ئه‌و رێكخراوه گوتی: "ده‌مانه‌وێت له رووی په‌یكه‌ره‌ی یه‌كێتیی ئافره‌تان به‌پێی كوردستان و به‌پێی پێویستییه‌كان گۆڕانكارییان تیادابكه‌ین، هه‌رهه‌موو ره‌هه‌نده‌كانی رێكخراو گۆڕانكاریی تیادا ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی بۆ قۆناغی داهاتوو گونجاوتر بێت، یه‌كێك له ئامانجه‌كانی دیكه ئه‌وه‌یه هه‌وڵ ده‌ده‌ین رۆڵ و پێگه‌ی زیاتر به ئافره‌ت بدرێت و زیاتر له‌سه‌ركردایه‌تی هه‌بن، ئێمه وه‌كو رێكخراوێكی مه‌ده‌نی، جه‌ماوه‌ری، پیشه‌یی و حزبی ده‌مانه‌وێت له رێگه‌ی پابه‌ندكردنی زیاتری حزب به زیاتر خزمه‌تكردنی كوردستان رێژه‌ی ئافره‌تانیش له ریزه‌كانی پارتی زیاد بكات و له چوارچێوه‌ی دیدی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ ئازادی و دیموكراسی".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن