Yusuf Soyalp,Ramal Abdullah Mahmood
31 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 02 کانوونی دووەم 2018
وان – AA
بە مەبەستی بەسەربردنی کاتێکی خۆش لە رۆژانی پشوویاندا گەشتیارانی ئێران بۆ سەری ساڵ بە لێشاو روویان لە شاری وان کردووە، بە جۆریک هۆتێلەکانی شار جێگەی بەتاڵیان تیادا نەماوە.
بازاڕەکانی شار جمەیان دێت لە گەشتیارانی ئێرانی کە بۆ پشووی سەری ساڵ روویان کردۆتە وان و سەرقاڵی شت کڕینن.
سەرۆکی دەستەی جیبەجێکاری لقی وانی یەکێتیی گەشتیاری تورکیا، جەودەت ئۆزگۆکچە ئاماژەی بەوە دا هۆکاری هەڵبژاردنی وان لە لایەن گەشتیارانی ئێرانییەوە بۆ نزیکی ئەم شارە لە ئێران و خزمایەتی و گونجاوی لە نرخدا دەگەڕێتەوە.
ناوبراو ئاماژەی بەوە دا لە ماوەی دوو رۆژدا، ١٠ هەزار هاووڵاتیی ئێرانی هاتوونەتە وان و گوتی: "ئەمەش بووەتە هۆی بووژانەوە و جموجۆڵی ئابووری زیاتر لە شارەکە".