Betül Yürük,Hemın Othman Mohammed
11 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 12 ئەیلوول 2017
نیویۆرك - AA
زریانی ئیرما كه به‌خێرایی 210 كم له كاتژمێرێكدا به پله‌ی چوار دوێنێ له كه‌ناراوه‌كانی باشووری ویلایه‌تی فلۆریدایدا، له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی له خۆرئاوای باكوور سه‌ره‌تا له پله‌ی سێدابوو پاشان دابه‌زی بۆ پله‌ی دوو.
سه‌نته‌ری نیشتیمانی زریانه‌كان له ئه‌مەریكا، له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه توندی زریانه‌كه كه‌مبووه‌ته‌وه به‌ڵام هێشتا مه‌ترسی ماوه و، به‌خێرایی 160 كم له كاتژمێرێكدا به‌ره‌و تامپایا ده‌چێت كه ده‌كه‌وێته باكووری خۆرئاوای فلۆریدا و ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی سێ ملیۆن كه‌سه.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت كاته‌كانی به‌یانی به‌كاتی ناوخۆی ئه‌مریكا زریانه‌كه له باكووری فلۆریدا و باشووری جۆرجیا بگۆڕیت بۆ گه‌رده‌لوولی به‌هێزی جه‌مسه‌ری.
زریانه‌كه زیانی زۆری به‌و شوێنانه گه‌یاندووه كه پیایدا تێپه‌ڕیوه و بووه‌ته‌هۆی دروستبوونی لافا و، بڕینی كاره‌بای چوار ملیۆن خانوو و شوێنكار. هاوكات به‌هۆی بڕینی كاره‌باوه هاتوچۆ له ویلایه‌ته‌كه‌دا تا كاته‌كانی به‌یانی قه‌ده‌غه‌كرا.
به‌هێزی ره‌شه‌بای زریانه‌كه بووه‌هۆی شكانی دره‌خته‌كانی ناوچه‌كه و داڕووخانی سه‌قفی خانووه‌كان. هه‌روه‌ها به‌هۆی به‌هێزی ره‌شه‌باوه له میامی دوو كرێنتاوهر كه‌وتنه‌خواره‌وه، له فۆرت لاودهرداڵ كرێنتاوهرێك.
به‌هۆی زریانه‌كه‌وه تا كۆتایی هه‌فته نۆ هه‌زار گه‌شتی ئاسمانی هه‌ڵوه‌شێندراوه‌ته‌وه و، فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی میامی كه به‌هۆی زریانه‌كه‌وه زیانی به‌ركه‌وتووه ئه‌مڕۆش داده‌خرێت.