Emre Ilıkan
31 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 31 تشرینی یەکەم 2021
وان - AA
پێشبینی ده‌كرێت به‌فر له بهرزایییهكانی پارێزگاکانی وان، به‌دلیس، مووش و هه‌كاری ببارێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی ناوچەی رۆژهەڵاتی ئانادۆڵو لە راگەیەنراوێکدا پێشبینی ئەوەی کرد، ئاسمانی ناوچه‌كه هه‌وراوی بێت، بارانی به لێزمه‌ش به‌شێوه‌ی ناوبڕ ببارێت و باران و به‌فر پێكه‌وه له بهرزایییهكانی پارێزگاکانی وان، به‌دلیس، مووش و هه‌كاری ببارێت.
هەروەها پێشبینی ده‌كرێت پله‌كانی گه‌رما لە پلەی ئاسایی وه‌رزیدا بێت و تونده‌با له ئاراسته‌ی باكوور و رۆژهه‌ڵاته‌وه به هێواشی هه‌ڵ بكات و ناو بە ناو ببێته تونده‌بای مامناوه‌ند.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی ناوچەی رۆژهەڵاتی ئانادۆڵو پێشبینی ئەوەیشی کردووە کە به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما له رۆژدا لە ناوچه‌كه بەم شێوەیە بێت: مووش ١٦، وان و هه‌كاری ١٥ و به‌دلیس ١٣ پله.