Deniz Çiçek Palabıyık
16 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 17 ئەیلوول 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی هۆشداری دا له‌وه‌ی كه پێشبینی ده‌كرێت ئه‌مڕۆ، باران بارینێكی به‌لێزمه كه‌ناراوه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ره‌ش بگرێته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پێشبینی ده‌كرێت ئه‌م بارانه‌ی چاوه‌ڕێ ده‌كرێت رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ره‌ش بگرێته‌وه، له‌نیوه‌ڕۆوه به لێزمه له رۆژهه‌ڵاتی ریزه و كه‌ناراوه‌كانی ئارتڤین ببارێت و جێ جێ به‌هێزییه‌كه‌ی بگاته ٥١-٧٥ كیلۆگرام بۆ مه‌تر چوارگۆشه.
هۆشداری دراوه به هاووڵاتییان له‌وه‌ی رێوشوێنی پێویست بگرنه به‌ر له ئه‌گه‌ری لافاوی كتوپڕ، ژێرئاوكه‌وتنی ناوچه‌كان و هه‌وره‌بروسكه.
هه‌روه‌ها پێشبینی ده‌كرێت بارانه بهلێزمهكه له شه‌ودا كاریگه‌ری كه‌م ببێته‌وه.