Heman Husseın Yaseen
11 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 12 شوبات 2020
هەولێر - AA
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان، نزمترین پلەکانی گەرمای تۆمارکراوی بۆ ئەمڕۆ سێشەممە لە چەند شار و ناوچەیەکی ھەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە کە تیایدا حاجی ئۆمەران وەک ساردترین شوێن کە بە ١٨ پلەی ژێر سفر و دەربەندیخان-یش بە گەرمترین شوێن بە ٢ پلەی ژێر سفر دیاریکراوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان، نزمترین پلەی گەرمی تۆمارکراوی چەند شار و ناوچەیەکی ھەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوە داوە کە لە ناوچەی حاجی ئۆمەران پلەی گەرمی بۆ ١٨ پلەی ژێر سفر دادەبەزێت.
لە بەشێکی راگەیاندراوەکەدا، ئاماژە بەوەکراوە کە لە کانی ماسێ ١٧ پلە، پێنجوین ١٤ پلە، چۆمان ١٣ پلە، بامەڕنێ ١٢ پلە، هەڵشۆ ١١ پلە، دهۆک ١٠ پلە، پیرمام ٨ پلە، سیدەکان ٧ پلە، بارزان، رواندز، زاخۆ و قەڵادزێ ٦ پلە، سلێمانی، هەڵەبجە، شەمامک و سۆران ٥ پلە، هەولێر، خەبات چەمچەماڵ ٤ پلە، کەرکووک ٣ پلە و دەربەندیخان ٢ پلە لە ژێر سفرەوە دەبێت.