Sayim Harmancı,Ramal Abdullah Mahmood
08 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 09 ئاب 2018
هه‌كاری – AA
دروینی جلی كوردی له شارۆچكه‌ی یوكسه‌كۆڤا سەربە پارێزگای هه‌كاری به‌رده‌وامه كه لای ژنان وه‌ك نه‌ریتێك زۆر له مێژه له ئاهه‌نگه‌كانی هاوسه‌رگیری له‌به‌ری ده‌كه‌ن.
سانییه شهنلیك-ی ته‌مه‌ن ٣٥ ساڵ كه دایكی چوار منداڵه، پیشه‌ی دروینی جلی كوردی له دایكییه‌وه بۆ ماوه‌ته‌وه و هه‌ر له منداڵییه‌وه وه‌ك خولیایه‌ك له‌به‌رده‌ستی دایكی فێری بهرگدرویی بووه.
سانییە شهنلیك به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه بۆ پێشخستنی زیاتری پیشه و خولیاكه‌ی بڕیاری داوه به‌رگدرویه‌ك بۆ دروینی جلی كوردی بكاته‌وه و گوتی: "كه ده‌ستم به‌كار كرد جگه له شه‌مزینان دوو ساڵیش له هه‌رێمی كوردستان كارم كرد. ١٦ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر هاتمه یوكسه‌كۆڤا و ماوه‌یه‌ك له بهرگدروهكان كارم كرد. دواتر به مه‌به‌ستی دروینی جلی كوردی له‌ناو بازاڕی یوكسه‌كۆڤا بهرگدرویهكم كرده‌وه. لێره ئه‌و كوتاڵانه ده‌دروین كه جگه له توركیا له ئێران، عێراق، هیندستان و دوبه‌ی-یه‌وه دێن. به‌مجۆره هه‌وڵی زیندووراگرتنی ئه‌و جله ده‌ده‌ین كه سه‌دان ساڵه بووه‌ته نه‌ریت. له‌وه‌تەی به‌بیرم دێت ئه‌و جله هه‌ر له بهردهكهین. تا دێت زیاتریش به‌ربڵاو ده‌بێت و بۆ منداڵه‌كانیشمان دهیدروین".
سانییە شهنلیك ئاماژه‌ی به‌وه دا كه هه‌ر ساڵه و مۆدێلێكی نوێ دێت و ئه‌وان هه‌موو جۆره مۆدێلێك ده‌دورن و گوتی: "كراسی به به‌رد، به نقێم و له‌سه‌ر هه‌موو جۆره كوتاڵێكی په‌شم، قه‌یفه، ڤیزۆن، نازناز و ساتان ده‌دروین. لێره هه‌موو كه‌س جلی كوردی له‌به‌ر ده‌كات به تایبه‌ت له ئاهه‌نگه‌كانی هاوسه‌رگیری. ژنانی به‌ته‌مه‌ن له ماڵه‌وه‌ش هه‌ر جلی كوردی له‌به‌ر ده‌كه‌ن. له وه‌رزی هاویندا ده‌ستبه‌تاڵ نابین. هه‌ندێكجار دوای دوو مانگ له نۆره‌گرتن پێڕاده‌گه‌ین جلێكی كوردی بدروین. هه‌ندێكجار له پارێزگاكانی رۆژئاوای توركیایشه‌وه داوامان لێ ده‌كرێت جلیان بۆ بدروین".