Rauf Maltaş
06 حوزەیران 2023•نوێکردنەوە: 07 حوزەیران 2023
شانلیئورفا - AA
ئەو گەنمەی شارەوانی شانلیئورفا چاندبووی، دروێنە کرا.
لەمبارەیەشەوە شارەوانی شانلیئورفا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئەوە خراوەتەڕوو کە شانلی ئورفا بەهۆی بەپیتی خاک، هەتاو و ئاوەوە شوێنێکی لەبار و گونجاوە بۆ کشتوکاڵ، شارەوانی شارەکەش لە بەشێکی زەوییە کشتوکاڵییەکاندا گەنمی چاندووە.
شانلیئورفا بە عەمباری دانەوێڵەی تورکیا ناسراوە، ئەو گەنمەشی شارەوانی شارەکە لەسەر رووبەری ٣٥٠ دۆنم زەوی چاندبووی لەدوای سەربڕێنی قوربانی، دوورایەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا لێدوانی سەرۆکی فەرمانگەی خزمەتگوزاری کشتوکاڵی شارەوانی شانلی ئورفا، مەهمەت سایت ئاردان، خراوەتەڕوو کە باسی لەوە کردووە ئەو گەنمەی دەیدوورنەوە لە کارگەکانی شارەوانی دەیکەنە نان و رایگەیاند: "دوای تێپەڕینی ساڵێک، جۆش و خرۆشی دروێنەی ئەو گەنمەمان هەیە کە چاندبوومان. خەرمان بەرەکەت. ئەم گەنمەی دووریومانەتەوە دەیدەینە کارگەکانی شارەوانی و نانی لێدروست دەکەین. دوای چاندنی گەنمیش لەم رووبەرەدا چاندنی گەنمەشامی تاقیدەکەینەوە".
ئەو نانەی لەلایەن کارگەکانی نانی دەوڵەتەوە دروست دەکرێن، بە نیوەی نرخی بازاڕ دەفرۆشرێن.