Cihan Demirci
15 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 17 تەمووز 2021
ئه‌دیرنه - AA
له‌قله‌قه‌كان كه له مانگی ئادار كۆچیان كردووه بۆ ئه‌دیرنه، له‌و كێڵگانه‌ی گه‌نمیان لێ ده‌دورێته‌وه به دوای خۆراكدا ده‌گه‌ڕێن.
باڵنده كۆچه‌رییه‌كان له كاتی دروێنەکردنی گه‌نمدا له ناوچه‌كه ده‌بنه میوانی كێڵگه‌كان.
له‌قله‌قه‌كان كه بێچووه‌كانیان له‌نێو لانهكاندا جێ هێشتوون كه له‌سه‌ر ستوونی كاره‌با و ستوونی ته‌له‌فۆن دروستیان كردوون له كێڵگه‌كاندا گه‌نم، كولە و مێشومه‌گه‌ز ده‌خۆن.
مه‌همه‌ت بیلگیچ كه نزیكه‌ی ٣٠ له‌قله‌ق له كێڵگه‌كه‌یدا كۆبوونه‌ته‌وه به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی رايگه‌یاند كه له وه‌رزی دروێنه‌کردنی گه‌نمدا، له‌قله‌قه‌كان دێنه كێڵگه و به‌دوای خۆراكی خۆیاندا ده‌گه‌ڕێن.