Halife Yalçınkaya
04 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 05 شوبات 2022
سیواس – AA
به‌هۆی ئه‌و به‌فربارینه‌ی له ئێواره‌ی دوێنێوه سیواسی گرتووه‌ته‌وه، شاره‌كه سپی پۆشیووه.
شه‌پۆلێكی به‌فربارین له ئێواره‌ی دوێنێوه به شێوه‌ی ناوبڕ ناوچه‌كه‌ی گرتووه‌ته‌وه و به‌م هۆیه‌وه ٣٠ سانتیمه‌تر به‌فر له سیواس كه‌ڵه‌كه بووه.
سپیپۆشینی شوێنه‌واره‌كانی سه‌رده‌می سه‌لجوقی و عوسمانی له سیواس، ناوچه‌كه‌ی دڵڕفێنتر كردووه.
هه‌روه‌ها گۆڕه‌پانی كۆمار و قوتابخانه ئایینیه‌كان و مزگه‌وتی قه‌ڵا و مۆزه‌خانه‌ی كۆنگره‌یش سپییان پۆشیووه.
ژماره‌یه‌ك له هاووڵاتییانیش ئه‌م ده‌رفه‌ته‌یان قۆزته‌وه بۆ وێنه‌گرتن و هێشتنه‌وه‌ی یاده‌وه‌رییه‌كانیان به زیندوویی.