Rewa Mahmood Hasan
13 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 14 مای,س 2020
سلێمانی - AA
به هاوكاری ژمارەیەک له كۆمپانیا ناوخۆییه‌كان، پرۆژه‌ی سه‌وزكردنی چیای گۆیژه ده‌ستی پێ كرد و هه‌نگاوه كردارییهكانیش ده‌ستنیشان كران.
بۆ ئەم مەبەستە له دیوانی قایمقامیه‌ت، به سه‌رپه‌رشتی قایمقامی سلێمانی و بە به‌شداری به‌ڕێوبه‌ری دارستان و پاوان، وه‌به‌رهێنان، ژینگه، ژووری بازرگانی، نوێنه‌ری شاره‌وانی، پۆلیسی دارستان، كۆلێژی كشت‌وكال لە زانكۆی سلێمانیی و نوێنه‌ری رێكخراوی سی دی ئۆ به نوێنه‌رایه‌تی كۆمپانیای ئاسیاسێڵ و کۆمپانیای دەروازە و چەند کۆمپانیایەکی تر كۆبوونهوهکانی تایبه‌ت به چۆنێتی ده‌ستپێكردنی هه‌نگاوه كردارییه‌كانی سه‌وزكردنی چیای گۆیژه‌ی سلێمانی ده‌ستی پێ كردووە.
لەم بارەیەوە قایمقامی سلێمانی، ئاوات محه‌مه‌د ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووە كه كاره‌كانی كه‌مپینی سه‌وزكردنی چیای گۆیژه كه پێشتر به چاودێری پارێزگاری سلێمانی ده‌ستی پێكردبوو درێژه پێ ده‌ده‌ن، هه‌رچه‌نده به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه تاڕاده‌یه‌ك كاره‌كان وه‌ستابوون.
هاوكات له كۆبونه‌وه‌كه‌دا قایمقامی سلێمانی سوپاسی ئه‌و كۆمپانیانه‌ی كردووە كه ده‌ستپێشخه‌رییان كردووه و به‌شداری كه‌مپینه‌كه ده‌كه‌ن به‌تایبه‌ت كۆمپانیای ئاسیاسێڵ، گرووپی كۆمپانیاكانی قه‌یوان و كۆمپانیای ده‌روازه.
جەختی لەوەشکردووەتەوە كه هه‌ر كۆمپانیا و لایه‌نێك بیه‌وێت به‌شداری كه‌مپینی سه‌وزكردنی گۆیژه بكات سوپاسی ده‌كه‌ین و هاوكاری ده‌بین.
به‌پێی پلانه‌كه‌ش سه‌ره‌تای كاره‌كه به دابینكردنی ئاو و دروستكردنی کۆگایەکی هەزار مەتر چوارگۆشه‌یی ئاو له‌سه‌ر چیای گۆیژه ده‌ست پێ ده‌كات كه كۆمپانیای ده‌روازه پێی هه‌ڵده‌ستێت، پاشان له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ته‌وه روپێوییهكی ته‌واوی چیای گۆیژه ده‌كرێت و رووبه‌ری ٢٠٠ دۆنم زه‌وی بۆ سه‌وزكردن بۆ هه‌ریه‌كه له كۆمپانیاكانی ئاسیاسێڵ و قه‌یوان ده‌ستنیشان ده‌كرێن بۆئه‌وه‌ی سه‌وزی بكه‌ن و بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ ئه‌ركی خزمه‌تكردنی بگرنه ئه‌ستۆ، نوێنه‌ری كۆمپانیاكانیش ئاماده‌یی خۆیان بۆ به‌شداری له سه‌وزكردنی گۆیژه و خزمه‌تكردنی سلێمانی ده‌ربڕی.
لە ئێستادا بڕیاردراوە لیژنه‌یه‌كی هونه‌ری و زانستی پێكبهێنرێت بۆ دیاریكردنی جۆری دره‌خته‌كان و چۆنێتی چاندن و خزمه‌تكردنیان.
هەروەها بڕیار دراوە كه پرۆسه‌ی دروستكردنی ئاگربڕ له چیای گۆیژه ده‌ست پێ ده‌كات و هه‌وڵ ده‌درێت كه‌مترین زیان به رووبه‌ره سهوزكراوهكانی گۆیژه بگات.