قاھیرە
دوای ئەوەی لەچوارچێوەی کودەتا سەربازییەکی میسر دا رۆژنامەوانێکی کەناڵی تەرەتەی تورکی بەناوی (مەتین توران) لەلایەن ھێزەکانی سوپای ئەو وڵاتەوە دەستگیرکرا ، بەیارمەتی باڵیۆزی ئەنقەرە لە میسر ڕیگەدرا دایک و ٣ برا و زاوایەکی دیداری لەگەڵ بکەن.
بەپێ سەرچاوەکانی باڵوێزخانەی تورکیا لەمسر، ڕۆژی ١٠ تشرینی یەکەم لەبەندیخانەی (وەعدی ئەلنەتروون) تۆران و خێزانەکەی دیداریان ئەنجامداوە و زانراوە ڕەوشی تەندروستی تۆران زۆر باشە.
بڕیار وایە ئەمرۆ خێزانەکەی توران بگەڕێنەوە تورکیا و باڵوێزخانەی تورکیا سەرجەم یارمەتی و پێداویستیەکانی ئەوانی لەماوەی مانەوەیان لە قاھیرە دابینکرد.
پەیامنێری کەناڵی تەرەتە (مەتین توران) لەکاتی کودەتا سەربازیەکەی سوپای مسر، لەلایەن سوپاوە بەتۆمەتی بەشداریکردن لەخۆپیشاندانەکان و دروستکردنی گێرەشێوێنی دەستگیرکرا.
تۆران بۆ گواستنەوەی زانیاری لەسەر خۆپیشاندانەکان رۆژانە لە لەشوێنی خۆپیشاندانەکاندا ئامادە دەبوو و لەکاتی بەدواداچونی ڕووداوەکان لەنێوان خۆپیشاندەران لەمەیدانی مزگەوتی (فەتیح قەتیس) لەلایەن ھێزە سەربازیەکانی میسرەوە لە١٧ ئاب لەگەڵ ژمارەیەک خۆپیشاندەر دەستگیر کرا.
دادگای میسر پێشتر سزای زیندانیکردنی ٤٥ ڕۆژی بەسەر تۆراندا سەپاندبوو، بەڵام لەسەرەتای ئەم مانگەوە حکومەتی مسر ١٥ رۆژی تری بۆ مانەوەی توران لە زیندان نوێکردەوە.