دڵڕفێنی تاڤگه‌ی ئیكیز له دیاربه‌کر سه‌رنجی ژینگه‌دۆستان راده‌كێشێت
- پایسكیلسوار و سروشتدۆست، ئاده‌م ئوڵوسۆی: "چه‌ندین تاڤگه‌ی دیكه له ده‌ورووبه‌ری تاڤگه‌ی ئیكیز هه‌ن، سه‌روومان به دار ده‌ور دراوه. نه‌مزایبوو له دیاربه‌كر شوێنێكی هێنده دڵڕفێن هه‌یه. پێشنیار ده‌كه‌م هه‌موو كه‌س بێته دیاربه‌كر".
Diyarbakir
دیاربه‌كر – AA
پایسكیلسواران له قەزای چه‌رمیك سەربه پارێزگای دیاربه‌كر كۆبوونه‌وه و له میانی گه‌شتی "سێگۆشه‌ی زێڕین"ی میزۆپۆتامیا گه‌شتێكیان به‌ناو سروشتی دڵڕفێنی ناوچه‌كه‌دا كرد.
قەزای چه‌رمیك جگه له سه‌رچاوه‌كانی ئاو به تاقگه‌ی ئیكیز (دووانه)، چه‌م و خه‌ره‌ندی سینه‌ك (مێش)، چیای گه‌لینجیك (خاڵخاڵۆكه)، هه‌ردوو گه‌ڕه‌كی چیای گڕكانی و شه‌یهانده‌ده و چه‌ندین ناوچه‌ی گه‌شتاریی دیكه سه‌رنجی گه‌شتیاران بۆ خۆی راده‌كێشێت.
پایسكیلسواران له میانی گه‌شتی "سێگۆشه‌ی زێڕین"ی میزۆپۆتامیا له چه‌رمیك كۆبوونه‌وه و دوای بڕینی پێنج كیلۆمه‌تر له رێگا گه‌یشتنه گه‌ڕه‌كی چیای ئاگری. له‌وێش دوای پێشوازیكردن له‌لایه‌ن خه‌ڵكی ناوچه‌كه، نزیكه‌ی چوار كیلۆمه‌تری دیكه‌ی رێگه‌كه‌یان به‌پێ بڕی.
سروشتدۆست و ژینگه‌پارێزان له‌و خاڵه‌ی كه تاڤگه‌ی ئیكیز به‌سه‌ری دا زاڵه چه‌ندین ورده تاڤگه‌یان بینی و له سێبه‌ری دار گوێز و دار به‌ڕووه‌كان و به گوێگرتن له ده‌نگی باڵنده‌كان به چێژه‌وه رێگه‌یان بڕی.
قایمقایمی قەزای چه‌رمیك، ره‌مه‌زان پۆڵات به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه له ئه‌نجامی هه‌وڵه‌كانیاندا نزیكبوونه‌ته‌وه له‌وه‌ی ناوچه‌كه وه‌ك پاركی سروشتی رابگه‌یه‌ندرێت.
پایسكیلسوار و سروشتدۆست، ئاده‌م ئوڵوسۆی گوتی: "چه‌ندین تاڤگه‌ی دیكه له ده‌ورووبه‌ری تاڤگه‌ی ئیكیز هه‌ن، سه‌روومان به دار ده‌ور دراوه. نه‌مزایبوو له دیاربه‌كر شوێنێكی هێنده دڵڕفێن هه‌یه. پێشنیار ده‌كه‌م هه‌موو كه‌س بێته دیاربه‌كر و خۆی له‌و سروشته دڵڕفێن و كه‌مه‌ندكێشه بێبه‌ش نه‌كات".