Rawan Subhi Obaiullah
07 حوزەیران 2023•نوێکردنەوە: 09 حوزەیران 2023
دهۆك-AA
له رێوره‌سمێكدا به ئاماده‌بوونى پارێزگارى دهۆك، عه‌لى ته‌ته‌ر و چه‌ند به‌ڕپرسى حكوومى شاره‌كه، ئه‌مڕۆ له پاركى پانۆراماى ئازادى له شارى دهۆك سه‌دان کەس له كهسوكاريى ئه‌و شه‌ش ژنه رزگاربووانه به چه‌پكه گوڵ و لێدانى ده‌هۆڵ و زورنا پێشوازيیان لێ‌كردن و دواى نۆ ساڵ جارێكيتر باوەشیان بەيهكتردا كرد و فرمێسکی خۆشی و شادییان رشت.
بەڕێوەبەری نووسینگەی رزگاركردنی رفێندراوانی کوردی ئێزدیى، حوسێن قائیدی له كۆنگره‌يه‌كى ڕۆژنامهوانىدا گوتى: "ئه‌مڕۆ زۆر خۆشحاڵين كه شەش ژنی دیکەی ئێزدی به كه‌سوكاريان شاد بوونه‌وه، بێگومان باڵیۆزی نیازپاکیی نەتەوە یەکگرتووەکان، نادیە موراد هه‌وڵيكى زۆرى دا تاوه‌كو توانى ئه‌م ژنانه رزگار بكات، هەروەها سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، نێچيرڤان بارزانى كارئاسانى كرد بۆ ئه‌وه‌ى به زووترين كات ئه‌م شه‌ش ژنه ئێزدىیه به كه‌سوكاريان شاد ببنه‌وه، كارى بەڕێوەبەرايهتى نووسینگەی رزگاركردنی رفێندراوانی کوردی ئێزدیى چ وه‌ك گه‌ڕان چ وه‌كو رزگاركردنى ئێزدييه رفێندراوه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت و سوپاسى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێم، مه‌سرور بارزانى و سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، نێچيرڤان بارزانى ده‌كه‌ين كه مشوورى پرسى رزگاركردنى رفێندراوه‌كانى ئێزدى ده‌خۆن و به خه‌مێكى گه‌وره‌ى خۆيانی ده‌زانن".
لە هێرشی رێكخراوى تيرۆریستیی داعشدا بۆ سەر شنگال لە ساڵی ٢٠١٤دا، ژمارەیەکی زۆر کوردی ئێزدی له‌لایه‌ن چه‌كدارانی رێكخراوه‌كه‌وه رفێندران، هەروەها بەشێک لە رفێندراوەکانیشی کوشت، حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان نووسينگه‌يه‌كى بۆ رزگاركردنى رفێندراوانى ئێزدى دامه‌زراند و به گۆێرى داتاكانى نووسينگهکە، داعش شه‌ش هه‌زار و ٤١٧ كوردى ئێزدى رفاندووه، له‌و ژماره‌يه سێ هه‌زار و ٥٤٨ كه‌سيان له ره‌گه‌زى مێ بوون و دوو هه‌زار و ٨٦٩ كه‌سيش له ره‌گه‌زى نێر بوون، له‌وانه‌ش سێ هه‌زار و ٥٦٨ كه‌سيان رزگاركراون و دوو هه‌زار و ٦٩٣ رفێندراوى دیكه هێشتا بێ سه‌روشوێنن.
پارێزگارى دهۆك عه‌لى ته‌ته‌ر له كۆنگره رۆژنامهوانيیهكهدا ئاماژه به‌وه‌كرد، تيرورستانى داعش تاوانێكى گه‌وره‌یان به‌رامبه‌ر به خوشك و برايانى ئێزدى ئه‌نجامداوه و گوتى: "سه‌رۆك بارزانى چه‌ندين ساڵ به‌رامبه‌ر شنگال وه‌ستا تاوه‌كو له ده‌ستى داعش رزگاركرا، سوپاسى سه‌رۆكى هه‌رێم ده‌كه‌ين كه هه‌ر كه زانيبێتی ئێزدييهكى رفێندرا‌و له هه‌ر ناوچه‌يه‌ك چاره‌نووسى ديار بووه، هه‌وڵى داوه بۆ باوه‌شى كه‌سوكارى بگه‌رێنێته‌وه و سه‌رۆكى حكوومه‌تيش به‌رده‌وام مشوورى له پرسى ئێزدييه‌كان خواردووه به تايبه‌ت ئه‌و ئاوارانه كه ئێستا له كه‌مپه‌كاندا ده‌ژين كه چى پێويست بووه بۆیان بكرێت".