jamal sargaty
23 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 26 مای,س 2016
دەرهێنەری كلیپی "خەونەبوون"، بەختیار فەتاح لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە شاری سلێمانی رایگەیاند "وەك كۆمپانیای كام پرۆدەكشن بە سپۆنەسەری چەند كۆمپانیایەكی دیکە كاری ڤیدیۆ كلیپی 'خەونەبوون' بۆ هونەرمەندی گۆرانیبێژ كانی ئەنجام دەدەین".
بەختیار گوتی: "ئەم بەرهەمە لە چەندین شوێن كە بەهۆی شەڕی داعشەوە زیانیان بەر كەوتووە كاری بۆ دەكرێت، دواتر بەچەند شێوەیەك ئەم بەرهەمە بڵاودەكرێتەوە واتە بەهەردوو زمانی كوردی و زمانی ئینگلیزی تاوەكو وڵاتانی جیهان لەڕێگای ئەم گۆرانییەوە كارەساتەكانی شەڕی داعش بزانن".
كانی كچە گۆرانیبێژێكی دیاری هەرێمی كوردستانە و تائێستا چەندین كلیپ و گۆرانی بە زمانی كوردی بڵاو كردۆتەوە.
ئەو گۆرانییەی كانی، باسی منداڵان لە جیهان و بەتایبەت لە شەڕەكاندا دەكات كە چیان بەسەردا دێت و لەڕێگای تێكستی هەردوو شاعیر شیركۆ بێكەس و جەمال غەمبار بە تێكەڵكراوی ئەو چیرۆكە دەگێرێتەوە.
دەرهێنەری بەرهەمەكە ئاماژەی بەوەش كرد کە داهاتی ئەو بەرهەمە بۆ ئاوارەکان بە تایبەت منداڵانی ناو كەمپەكان تەرخاندەکرێت و گوتی: "لە مانگی تەممووزی داهاتوودا كارەكانی بەرهەمەكە بە كۆتا دێت".
خەونەبوون لەگوتنی كانی و تێكستی شێركۆ بێكەس و جەمال غەمبارە، كاری ئینگلیزی بەرهەمەكەش ئیكاری زامدەریە بە سپۆنسەری كۆمپانیاكانی قەیوان گرووپ و دەروازە و یودبیڵدی میدیا و بەهاوكاری كۆمپانیایی كام پرۆدەكشن بەرهەم دەهێنرێت.