Salim Taş
17 نیسان 2022•نوێکردنەوە: 21 نیسان 2022
هاتای – AA
ئه‌و دار چناره خۆرههڵاتییهی كه به"داری مووسا" ناسراوه له شارۆچكه‌ی سامانداغ سەربه پارێزگای هاتای له ١٩٨١ له لیستی داره مۆنیۆمێنتییهكاندا تۆمار كراوه و مێژووییه‌كی دوو هه‌زار ساڵه‌ی هه‌یه، به گرنگیپێدانی زۆره‌وه ده‌پارێزرێت.
له‌لایه‌ن تیمه‌كانی وه‌زاره‌تی ژینگه، شارسازیی و گۆڕانی ئاووهه‌وا و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پارك و باخچه‌كانی گه‌وره‌شاره‌وانیی هاتای و فه‌رمانگه‌ی سه‌وزاییه‌كان گرنگی به‌و داره ده‌درێت كه ده‌كه‌وێته گه‌ڕه‌كی خدربهی و باوه‌ڕ وایه ئه‌م داره له‌لایه‌ن حه‌زره‌تی مووساوه چێندراوه و به‌هۆی "ئاوی جاویدانی"یه‌وه سه‌وز بووه.
كاره‌كانی چاودێری و چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌ی تووشی داره‌كه ده‌بن به شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت ئه‌نجام ده‌درێن، رێگاكانی پیاده‌ڕۆ، چایخانه، خواردنگه و ستانده‌كانی فرۆشتنی به‌رهه‌می كه‌له‌پووری له ده‌ورووبه‌ری ئه‌م داره‌دا ده‌بیندرێت كه به‌هۆی ده‌ركه‌وتنه ناوازهكهیهوه مێژوویی دوو هه‌زار ساڵ ته‌مه‌نی خۆی نیشان ده‌دا.
پێدانی ده‌رمان، هه‌ڵپه‌رداوتن و كاره‌كانی دیكه‌ی ئه‌م دار چناره به‌شێوه‌یه‌كی زۆر تایبه‌ت ئه‌نجام ده‌درێن و به‌مه‌به‌ستی پاراستنیشی له مه‌ترسییه جۆراوجۆره‌كان به‌ربه‌ستی ئاسنی به ده‌وردا دروست كراوه.
به‌ڕێوه‌به‌ری هۆبه‌ی پاراستنی سه‌روه‌ته سروشتییه‌كان لە پاڕێزگای هاتای سەربە وه‌زاره‌تی ژینگه، شارسازیی و گۆڕانی ئاووهه‌وا، عوسمان نوری ره‌فیق به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند کە هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن بۆ پاراستنی ئه‌م داره مۆنیۆمێنتییه و گوتی: "داری مووسا له‌ڕووی سروشتیی، كولتووریی و باوهڕداریشهوه پێگه‌یه‌كی زۆر گرنگی هه‌یه. ده‌مانه‌وێت به باشترین شێوه بیپارێزین و راسپارده‌ی نه‌وه‌ی داهاتووی بكه‌ین".
نوری ره‌فیق به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه به‌شه رزیووهكانی قه‌دی داره‌كه‌یان پاك كردووه‌ته‌وه و به هه‌ویری تایبه‌ت پڕیان كردووه‌ته‌وه، گوتی: "به‌شێوه‌یه‌كی به‌رنامه‌بۆداڕێژراو كاره‌كانی هه‌ڵپه‌رداوتن، ده‌رمان پێدان و پهییكردنی داره‌كه به‌رده‌وامن. درێژی باڵای داره‌كه ١٧ مه‌تره، تیره‌ی قه‌ده‌كه‌ی ٧،٥ مه‌تره، تیره‌ی ترۆپكهكهی ٣٥ مه‌تره".
ناوبراو هه‌روه‌ها گوتیشی: "هاوشێوه‌ی 'داری مووسا'، داره مۆنیۆمێنتییهكانی دیكه‌ی هاتای-یش كه ١١ دارن، به هه‌مان شێوه ده‌پارێزرێن، به‌شه رزیووهكانیان چاره‌سه‌ر ده‌كرێت و ئه‌و لقهدارانهیش ههڵدهپهردێوین كه مه‌ترسی وشكبوون و شكانیان له‌سه‌ره".