Hemn Baban
03 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 04 مای,س 2017
هه‌ولێر-AA
له شاری هه‌ولێر دیاری به‌سه‌ر 85 منداڵی تووشبوو به نه‌خۆشی تالاسیمیا له منداڵانی هه‌رێمی كوردستان و ئاواره‌كانی ژمارەیەک پارێزگای عێراق دابه‌ش كرا. گردبوونه‌وه‌ی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له پارێزگای نه‌ینه‌وا به هاوكاری رێكخراوی هارتڵاند ئه‌لاینسی ئه‌مریكی و رێكخراوی پێگه‌ی تاك ئه‌م رێوڕه‌سمه‌یان ئه‌نجامدا.
كه‌سوكاری نه‌خۆشه‌كان باسیان له‌وه ده‌كرد كه به هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه ناتوانن خه‌رجی منداڵه‌كانییان وه‌كو پێویست له ئه‌ستۆ بگرن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه گردبوونه‌وه‌ی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له پارێزگای نه‌ینه‌وا به هاوكاری رێكخراوی هارتڵاند ئه‌لاینسی ئه‌مریكی و رێكخراوی پێگه‌ی تاك رێوڕهسمێكییان سازکرد بۆ به‌خشینی دیاری به 85 منداڵ له توشبووان بە نه‌خۆشیی تالاسیمیا له نه‌خۆشخانه‌ی نانه‌كه‌لی تایبه‌ت به خوێن و شێرپه‌نجه له هه‌ولێر.
سه‌رۆكی گردبوونه‌وه‌ی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی نه‌ینه‌وا، شێروان دووبەردانی له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو روونی كرده‌وه "ئه‌مڕۆ ئێمه به هه‌ماهه‌نگی دوو رێكخراوی دیكه كه ئه‌وانیش رێكخراوه‌كانی هارتڵاند ئه‌لاینسی ئه‌مریكی و پێگه‌ی تاك هه‌ستاین به رێكخستنی ئه‌م رێوڕه‌سمه بۆ ئه‌وه‌ی دیاری به‌سه‌ر 85 منداڵ له‌وانه‌ی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاكانی نه‌ینه‌وا و دیاله و ئه‌نبار و سه‌ڵاحه‌دینن دابه‌ش بكه‌ین، ئه‌م رێوڕه‌سمه بۆ دڵخۆشكردنی ئه‌و منداڵانه‌یه كه به‌ده‌ست ئه‌و نه‌خۆشییه‌وه ده‌ناڵێنن".