Sagip Sezginer,Rewa Mahmut Hasan
13 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 14 ئاب 2017
ئەرزەڕۆم - AA
پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی ئانادۆڵو تادێت بەرزتر دەبێتەوە و لە مڕۆدا پلەی گەرما لە شاری ئیدر دەگاتە ٣٩ پلەی سەدی.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی ناوچەی ١٢ی تورکیا راگەیەنراوێکی بڵاوکردۆتەوە و تیایدا زانیاری لەسەر کەشوهەوای ئەمڕۆی ناوچەکە خستووەتەڕوو.
نزمترین پلەی گەرما لە شاری قەرس و ئەردەخان تۆمار کراوە کە ١٢ پلەیە لە ئەرزەڕۆم ١٤ و لە دێرسم و ئەرزینجان ١٨ و لە ئیدر ٢١ پلە.
لە مڕۆدا پلەکانی گەرما ١-٣ پلە بەرزدەبنەوە لەچاو رۆژانی ئاساییدا و بەرزترین پلەکانی گەرما بەم شێوە دەبێت: "ئیدر ٣٩، دێرسم ٣٧، ئەرزینجان ٣٦ ئاگری و قەرس ٣٤ پلە و ئەرزەڕۆم و ئاردەخان ٣٢ پلە تۆمار دەکەن".