ھەکاری
ساڵانی پێشوو کە هەکاری بوو بووە گۆڕەپانی شەڕ و خوێنڕشتن بەهەشتێکی شارەوە بوو، ئێستا کە تارمایی شەڕ نەماوە و قۆناغی ئاشتی دەستیپێکردووە، بەهەشتە شاراوەکە هێدی هێدی دەردەکەوێتەوە.
ناوچەی ئۆرەمار- داغلجە کە ھەمیشە بە شەڕ و ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان ناوی دەهات و تێیدا هەزاران گەنج لە ئاکامی ئەو شەڕانەدا کوژران، ئێستا بۆتە شوێنی سەیران و مەلەوانی خەڵکانی ئەو ناوچەیە و یەکێکە لە سەیرانگا دڵگیرەکانی دەڤەری ھەکاری.
دۆڵی ئاڤاشینیش ھەر لەو ناوچەیەیە. سەرباری ئەوەی بۆتە سەیرانگایەکی باش، ھاوکات شوێنی خۆ فێنکردنەوە و مەلەوانیی گەنجانی ئەو دەڤەرەیە. ئەو قۆناغە دوای گەڵگرتنی حوکمی قەدەغەیە لە لایەن سوپای تورکیاوە.
ئێستا کە پلەی گەرما بەرز بۆتەوە بۆ نزیکەی ٤٠ پلە، خەڵکی ئەو ناوچەیە دەچن لە گۆمی ئاوە گۆمەشین مەلە دەکەن و خۆیان فێنک دەکەنەوە. لە دوو رۆژی رەمەزاندا ئەو ناوچەیە قەرەباڵغتر بووە.
عومەر ئۆوز یەکێ لە دانیشتووانی ناوچەکە دەڵێ: بەھۆی بەرزبوونی پلەی گەرماوە، رۆژوو گرتن زۆر ئەستەمە، مەگەر گۆمی ئاوەشین فێنکاییمان پێ بدا و لەگەڵ هەڤاڵانم دێینە ئێرەو تا ئێوارە بە مەلەکردن و خۆ فێنک کردنەوە کات بەسەر دەبەین.