Zeynep Çelikkol
04 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 05 تەمووز 2021
ئیزمیر - AA
سێیه‌مین به‌چكه فیلی بهگومجان و واینه‌ر كه له ١٧ی حوزه‌یران له دایك بووه و سێیه‌مین به‌چكه‌ی ئه‌م دوو فیلهیه، بۆ یه‌كه‌مجار پێی نایه پاركی ژیانی سروشتیی ئیزمیر.
بهگومجانی ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵ دوای نزیكه‌ی دوو ساڵ له دووگیانی ئه‌م به‌چكه فیله‌ی بوو كه له كاتی له‌دایكبووندا كێشی به‌چكه‌كه ١٢٤ كیلۆگرام بوو، له‌كاتێكدا له‌گه‌ڵ دایك و دوو خوشكه‌كه‌ی كاتیان به‌سه‌ر ده‌برد بوونه جێی سه‌رنجی سه‌ردانیكه‌رانی پاركه‌كه.
به‌ڕێوه‌به‌ری پارکی ژیانی سروشتیی ئیزمیر، شاهین ئافشین به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند "له كۆتایی قۆناغی سنوورداركردنی هاتوچۆ ئه‌م به‌چكه فیله له‌دایك بوو. ئه‌مه‌یش له دوای ئیزمیر و ده‌نیزلی سێیه‌مین به‌چكه فیلی بهگومجان و واینهره. هه‌ر له‌گه‌ڵ له دایكبوونیدا له كه‌شێكی داخراودا هێڵدرایه‌وه. به‌م جۆره ئێستا خێزانێكی پێنج كه‌سین. ئه‌م فیلانه له‌ناو پاركه‌كه‌دا رووبه‌ری ١٥ هه‌زار مه‌تریان بۆ جیا كراوه‌ته‌وه و له‌وێ ده‌ژین. به‌چكه فیله نوێیه‌كه ئه‌مڕۆ بۆ یه‌كه‌مجار له باخچه‌دا هات و چوو. ئیزمیری خوشكه گه‌وره‌ی گرنگی زۆری پێ ده‌دات. له‌وانه‌یه ئه‌ویش بیر له‌وه بكاته‌وه ببێته دایك".
شاهین ئافشین ئاماژه‌ی به‌وه دا كه كه‌شێكی گونجاویان بۆ فیله‌كان ره‌خساندووه و گوتی: "له كاتی گه‌رما ده‌چنه ناو مه‌له‌وانگه و خۆیان فێنك ده‌كه‌نه‌وه. بۆ خۆپاككردنهوهیان له مێشومه‌گه‌ز به لمۆزیان لم به خۆیاندا ده‌كه‌ن. سه‌وزه و میوه‌یان ده‌ده‌ینێ. زۆر حەزیان لە هه‌نجیری وشكه، هه‌روه‌ها ترێی ره‌ش و كاهو".