Mahmut Atanur,Ramal Abdullah Mahmood
24 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 06 تەمووز 2019
جاكارتا – AA
له باخچه‌یه‌كی ئاژه‌ڵان له ئیندۆنێزیا كاغه‌ز له پاشه‌ڕۆی فیل دروست ده‌كرێت.
له كارگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی كاغه‌ز له باخچه‌ی ئاژه‌ڵانی شاری بۆگۆر به حه‌وت قۆناغی ته‌واو سروشتی كاغه‌ز له پاشه‌ڕۆی فیلی جۆری سومەترە دروست ده‌كرێت كه جۆره فیلێكی تایبه‌ته به دوورگه‌ی سومەترە.
له قۆناغی یه‌كه‌مدا پاشه‌ڕۆی فیله‌كان ده‌شۆردرێته‌وه، دواتر ده‌كوڵێندرێت و وردهبوونهوهرهكانی ناوه‌وه‌ی له‌ناو ده‌برێن، پاشان ریشاڵه‌كانی ناو پاشه‌ڕۆكه وشك ده‌كرێنه‌وه و له‌گه‌ڵ ئه‌و له ئامێردا یه‌كجۆر ده‌كرێن و په‌ستانی ده‌خرێته سه‌ر و وه‌ك دوا قۆناغیش ده‌كرێن به كاغه‌ز.
بێ په‌نابردنه به‌ر به‌كارهێنانی مادده‌ی كیمیایی له ١٠٠ كیلۆگرام پاشه‌ڕۆی فیلدا نزیكه‌ی ١٢ كیلۆگرام ریشاڵ به‌رهه‌م ده‌هێندرێت كه به تێكڕایی ٢١٠ پەڕە كاغه‌زی جۆری A3 لێ به‌رهه‌م ده‌هێندرێت.
ئه‌و كاغه‌زانه‌ی له پاشه‌ڕۆی فیل دروست ده‌كرێن هه‌روه‌ها په‌ڕی فۆتۆ و په‌ڕی كتێب و پهڕاویشیان لێ دروست ده‌كرێت.
رۆژانه نزیكه‌ی دوو تۆن پاشه‌ڕۆی ئه‌و فیلانه كۆده‌كرێته‌وه جگه له دروستكردنی كاغه‌ز وه‌ك په‌ینی سروشتی بۆ پاراستنی هاوسه‌نگی سروشتی سیسته‌می ژینگه‌پارێزی و كشتوكاڵی به‌كارده‌هێندرێت.