Mazın Asad
20 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 22 ئەیلوول 2016
ئەنقەرە - AA
ئەستێرەی بەناوبانگی ھۆلیۆد ئانجێلینا جۆلی و براند پیت جیادەبنەوە.
بەپێی ھەواڵی میدیاکانی جیھانی، ئانجێلینا جۆلی بە مەبەستی جیابوونەوەی لە براند پیتی ھاوسەری داوایەکی لە دادگا تۆمار کرد و دەنگۆی ئەوە ھەیە جۆلی داوای مانەوەی شەش منداڵەکەی لەگەڵ خۆی کردبێت کە سیانیان منداڵی خۆیەتی و سیانیشیان تەبەننی کردووە.
جۆلی و پیت ١٠ ساڵە پەیوەندییان ھەیە و لە ساڵی ٢٠١٤ ژیانی ھاوبەشیان پێکھێنابوو.