Rewa Mahmut Hasan
19 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 20 تشرینی دووەم 2017
ستۆکهۆڵم - AA
لە شاری کارلسکرۆنا لە ناوچەی بلەکینگ-ی سوید لە مزگەوتێکی رێکخراوی کولتووری ئیسلامی بۆسنییەکان، رۆژانە لە بڵندگۆکانەوە دەتوانن بانگ بدەن.
سەرۆکی رێکخراوی ئیسلامی، عەبدولرەحمان تامارژی پێش بانگی نوێژی هەینی بەچاوی پڕ لە فرمێسکەوە گوێی لە بانگەکە دەگرت.
تامارژی لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژەی بەوەدا کە ئەمە یەکەمجارە لە سوید رێگە بدرێت پێنج فەرزە لە بڵندگۆکانەوە بانگ بدرێت لە کاتێکدا ئەوان ئێستا تەنها بۆ نوێژی هەینی ئەمە بەکار دەهێنن.
تامارژی گوتی: "مۆڵەتی بانگدان لە ئێستادا هەفتەی یەکجار لە نوێژی هەینیدا بەکاری دەهێنین. لە کاتێکدا نازانین رووبەڕووی چی کاردانەوەیەکی گەڕەکەکە دەبینەوە. بە پێی کات سەرلەنوێ هەڵسەنگاندن بۆ دۆخەکە دەکەینەوە یەکەم بانگدان لە بڵندگۆوە چارەنووسی منی تیادابوو، بۆیە چاوم پڕ بوو لە فرمێسک.
تامارژی ئاماژە بەوە دەکات لەو ناوچەیەدا تەنها مزگەوتەکەی ئەوان بڵندگۆی لەسەرە و پێنج ساڵ پێش ئێستا داوایان کردووە بڵدنگۆکە دروست بکەن، بەڵام ٥٠ رۆژ لەمەوبەر مۆڵەتیان پێدراوە.
ئەو باس لەوە دەکات کە لەماوەی یەک مانگدا، منارەکەیان دروست کردووە بە پێی تەلارسازی عوسمانییەکان.