Rewa Mahmood Hasan
12 ئەیلوول 2022•نوێکردنەوە: 13 ئەیلوول 2022
سلێمانی-AA
لە ناوچەی پیشەسازی تانجەرۆ لە شاری سلێمانی ئاگر لە کارگەیەکی دروست کردنی ئیسفەنج و فۆم کەوتەوە و دوای گەیشتنی تیمەکان ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ کرا.
کاتژمێر٤ی ئەمرۆ ١٢ی ئەیلولی ٢٠٢٢ ئاگرێک لە کارگەیەکی دروستکردنی ئیسفەنج لەناوچەی پیشەسازی تانجەرۆ لە سلێمانی کەوتەوە و دوای کاتژمێرێک و چارەکێک بە گەیشتنی تیمەکانی کۆنتڕۆڵ کردنی ئاگرکەوتنەوە، توانرا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت.
لەلێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سلێمانی، عەمید دیار ئیبراهیم گوتی: "سەرلەئێوارە ئاگاداریان کردینەوە لەبوونی ئاگرێک لە کارگەی فۆم، دوای گەیشتنی تیمەکانمان لە ماوەی نێوان کاتژمێرێک و چارەکێکدا کۆنتڕۆڵ کرا، بەبێ هیچ زیانێکی گیانی، بەڵام مەترسی هەبوو لەسەر تەقینەوەی تانکیەکی LPG ، خۆشبەختانە توانر ئەو مەترسیە دووربخرێتەوە. تائێستا هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە نەزانراوە، لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن و دواتر زانیاری زیاتر ئاشکرا دەکەین".