موسڵ
پۆلیسی موسڵ رایگەیاند: چەکدارانی نەناسراو ھێرشیان کردووەتە سەر خاڵێکی پشکنینی پۆلیس لەناوچەی (نەجاڕ) لەخۆرئاوای شارەکەو لەئاکامدا دوو پۆلیس کوژراون.
لەلایەکی دیکە لەناوچەی (باب سەنجەر) چالاکوانێکی کۆمەڵی مەدەنی لەموسڵ بەناوی (ھەیسەم عەبیدی) لەنزیکی ماڵی خۆیان، تەقەی لێکراو لەئاکامدا گیانی لەدەستدا.
ھێشتا ھیچ کەس و لایەنێک بەرپرسیارێتی لەو رووداوانە رانەگەیاندووە.