ھەولێر
گوتەبێژ بەناوی گۆڕەپانی عیزەت و کەرامەت لە رومادی د.عەبدولرەزاق شمەری داوای لەهۆزەکانی باشووری عێراق کرد لەپێناو سەلامەتییاندا چەک فڕی بدەن.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە چەکدارانی هۆزەکانی فەلوجە بە ئاژانسی ئانادۆڵوی گوت، بەھۆی شەڕو پێکدادانەکانی ئەمڕۆ لەنێوان ھێزەکانی حکومەت و چەکدارەکانی هۆزەکاندا کە لە بەرەبەیانەوە لەو شارە بەردەوامە، حەوت کەس کوژراون کە لەنێویاندا ئافرەت ھەیە، ٢٠ چەکداری هۆزەکانیش بریندار بوون.
لە شاری رومادی سەنتەری پارێزگای ئەنباریش سەرچاوەیەکی ئەمنی بە ئانادۆڵۆی گوت شەڕەکان بوونەتە ھۆی کوژراون و برینداربوونی ١٢ کەس لە ھێزەکانی حکومەت و هۆزەکان.
سەرچاوەکە ئەوەشی روون کردەوە ھێرشبەران لە رومادی دەستیان بەسەر چەندین ئۆتۆمبیلی ھێزەکانی حکومەتدا گرتووە و تا ئامادەکردنی ئەم ھەواڵەیش شەڕ لەنێوان ھەردوولا لەو شارە بەردەوامە.
سەرچاوەیەکی پزیشکی لە نەخۆشخانەی رومادی بۆ ئانادۆڵو گوتی" زیاتر لە ١٥ بریندار لە چەکدارانی هۆزەکان گەیشتونەتە نەخۆشخانەی گشتیی رومادی."
گوتەبێژ بەناوی گۆڕەپانی عیزەت و کەرامەت لە رومادی د.عەبدولرەزاق شمەری داوای لەهۆزەکانی باشووری عێراق کرد لەپێناو سەلامەتییاندا چەک فڕی بدەن. شمەری رووی بەو هۆزانە گوتی "رۆڵەکانتان ئەمانەتن لەلای ئێمە، بەڵام داوایان لێ بکەن چەکەکانیان دابنێن تا بەسەلامەتی بگەڕێنەوە".